هۆگر فاتح رەسول چەند بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە
2025-03-14
437 جار خوێنراوەتەوە
هۆگر فاتح رەسول برای هونەرمەند ئاراس کۆیە (ئاراس خەپەگیان) پاش دابرانێکی زۆر ماوەیەکە دەستی بە کاری هونەری کردۆتەوە بە داهێنانو دامەزراندنی ئاوازو گۆرانی نۆێ و بڵاویان دەکاتەوە.
هونەرمەند هۆگر ساڵانێکی زۆرە لە وڵاتی سوێد نیشتە جێیە. خۆی ئەندازیارە و دکتۆرای هەیە لە بواری دیزاینی سیستەمی ئۆتۆماتیکی و کۆنتڕۆڵکردن ( Automation and control systems design)
ئەو هەر لە منداڵیەوە خولیای موسیقایە و بەردەوام کاری لەگەل مۆسیقا و گۆرانی کوردی کردوە.
زۆربەی ئاواز و گۆرانیەکانی هونەرمەند هۆگر دەربارەی خۆشەویستیە بو کوردستان. یەکێک لەوانە گۆرانی/سرودی «کوردستانی من» کە ئاراسی برای پێش چەند ساڵێک کردی بە کورتە فلیمی «کوردستانی من» و بە شێوازێکی نوێ سرودەکەی پێشکەش کرد.
هونەرمەند هۆگر لە سال ١٩٩٩ یەکەم ئەلبومی خۆی تۆمار دەکات بە ناوی «دڵدار» کە لە حەوت گۆرانی پێکهاتبو، لە مانە: کوردستانی من (سەرکزناکەم)؛ سەربازی ون؛ خۆشمدەوێ وڵاتەکەم؛ هەلەبجە؛ نازدار؛ کچێک وەک فریشتە؛ دڵدارەکەم.
هەمو ئاوازەکان و هەندێک لە تێکستی گۆرانیەکانی ئەم ئەلبومە ئی هونەرمەند خۆیوتی.
پاش ئەو هەمو ساڵە ئێستا سەر لە نوێ یەک دوای یەک چەند بەرهەمەی نوێی بڵاو کردۆتەوەو پێشکەشی خەلکی کوردستان و کوردستانیانی هەندەرانی کردوە.
لەمانە:
- «ئاشتی» کە پێشکەشی هەمو پێشمەرگەو شەرڤانان و هەمو تێکۆشەرانو داکوکیکارانی ئازادی دەکات:
https://youtu.be/nvCiRmwAdpk?feature=shared
- «نیشتیمانی دایک»
پێشکەشی هەمو کوردستانیانی ناوەوە و هەندەران دەکات:
https://youtu.be/DtWlD0FipIA?feature=shared
- «خەونەکانم»
پێشکەش بە هەموو هەواداران
https://youtu.be/AWGnLtjm79U?feature=shared
ـ «دڵدارەکەم»
https://youtu.be/hiWl2f8PTQE?feature=shared
ئێستاش هونەرمەند هۆگر کار لە سەر چەند بەرهەمی تری نوێ دەکات و لەم زوانە پێشکەشی هەوادارانو خەڵکی کوردستان دەکات.
|