قەیس قەرەداغی، نووسەری کورد کۆچی دوایی کرد

2025-03-12  115 جار خوێنراوەتەوە

قەیس قەرەداغی، نووسەر و رۆشنبیری کورد بەیانیی ئەمڕۆ لە شاری کیلی ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشیی درێژخایەنەوە کۆچی دوایی کرد.
 
ڕۆژی سێشەممە، 11-3-2025، کاروان قەرەداغی، کوڕی قەیس قەرەداغی لەبارەی کۆچیی دوایی باوکییەوە رایگەیاند، نزیکەی دوو هەفتە دەبێ تەندروستیی باوکی ناجێگیر بووە، دوو رۆژ لەمەوبەر لەژێر چاودێریی چڕدا بوو. "بەیانیی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی شاری کیل گیانی سپارد". 
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، تەرمی قەیس قەرەداغی لە ئەڵمانیا بە خاک دەسپێردرێت.  
 
قەیس قەرەداغی لە 1-5-1957 لە کفری لەدایکبووە. لە ساڵی 1997 لە باشووری کوردستان دەرچووە و ساڵی دواتر رووی لە ئەڵمانیا کردووە.
 
ئەو نووسەرە لە میدیای کوردی و عەرەبی مژارە سیاسییەکانی پەیوەندیدار بە رۆژەڤی کوردستانی شرۆڤەکردوون. 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە