دانا دارا پێشانگەیەکی خۆشنووسی بەبۆنەی رەمەزان کردەوە

2025-03-06  237 جار خوێنراوەتەوە

خۆشنووس دانا دارا، بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە، پێشانگایەکی خۆشنووسی لە سلێمانی کردەوە، لە تابلۆکانیدا ناوەکانی خودا و ئایەتەکانی قورئانی نووسیوە.
 
پێشانگاکە بەناونیشانی "قورئان ئارامی دڵانە" و لە ژێر چاودێری ئەوقافی سلێمانی لە گەلەری ئەمنە سوورەکە کرایەوە.
 
دانا دارا، بە ٧ڕۆژی راگەیاند، پێشانگاکە 50 تابلۆی رەنگاورەنگ لەخۆدەگرێت بۆ ئەوەی خەڵک لە کاتی سەیرکردنی بێتاقەت نەبێت. گوتیشی، ئەمە دەبێتە دەیەمین پێشانگەی تایبەتیی خۆی.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "قورئانی پیرۆز و ناوەکانی خودای گەورە بە تەکنیکی جیاواز و جوان لە تابلۆکانیدا نووسراون".
 
دانا دارا، روونیشیکردەوە: کردنەوەی پێشانگاکە لەو کاتەدا گرنگە، چونکە لەو مانگەدا قورئانی پیرۆز دابەزیوە.
 
پێشانگاکە رۆژی دووشەممە 3ـی ئاداری 2025 کرایەوە و یەک رۆژ بەردەوام بوو.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە