كۆمپانیایەكی دیكە دەست بە هەناردەی نەوتی كوردستان دەکاتەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
37 جار خوێنراوەتەوە
ئەمڕۆ کۆمپانیای ئێج کەی ئێن لەکێڵگەی ئەتروش بەرهەمهێنانی نەوتی دەستپێکردەوە، لەكاتێكدا لەچەند ڕۆژی ڕابردودا سێ كۆمپانیای دیكەش دەستیان بە كاركردن كردەوەو بڕیاریشە تا كۆتایی هەفتە سەرحەم كۆمپانیا بیانییەكان بگەڕێنەوەو هەناردەكردنی نەوت زیادبكرێتەوە.
کۆمپانیای ئێج کەی ئێن (HKN) لەڕاگەیەندراوێكی فەرمیدا ئاشكرایكرد، بەرهەمهێنانی نەوتی لەکێڵگەی ئەتروش لەهەرێمی کوردستان دەستپێکردەوە.
هاوكات، كۆمپانیاكە ڕایگەیاندوە، كە پلانیان وایە بەئاستێكی بەرز بەرهەمهێنان دەستپێبكەنەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، هەریەک لەکۆمپانیاکانی دی ئێن ئۆ (DNO) لەکێڵگەکانی تاوکێ و پێشابور، هەروەها کۆمپانیای گەڵف کیستۆن دەستیان بەبەرهەمهێنان کردوەتەوە.
|