بەتۆمەتی گەندەڵی چەندین بەرپرس لە عیراق دەستگیردەکرێن
1 کاتژمێر پێش ئێستا
29 جار خوێنراوەتەوە
ئەمشەو لە بەغداد هێزە ئەمنییەکان بۆ پاککردنەوەی عیراق لە بەرپرسانی گەندەڵی وڵات بڵاوەیان پێکراو چەندین بەرپرسی حکومی و پەرلەمانتاران بەتۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی دارایی و کارگێڕی دەستبەسەرکراون.
بەپێی زانیارییەکانی چەند سەرچاوەیەکی عیراقی، ئەمشەو هێزەکانی دژە تیرۆری عیراق ئۆپەراسۆنێکیان ئەنجامداوە بۆ دەستگیرکردنی گەندەڵکاران، کەلە ناویاندا بەرپرسانی حکومی و ژمارەیەک پەرلەمانتاری تێدایە.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، هێزە ئەمنییەکان بە فەرمانی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق چوونەتە ناوچەی سەوزی بەغداد و ناوچەکەیان بە تەواوی داخستووە، کە شوێنی مانەوەی پەرلەمانتاران و بەرپرسانی باڵای عیراقە
هاوکات لە زانیارییەکاندا ناوی چەند بەرپرسێک هاتووە لەسەر بنەمای فەرمانی دەستگیرکردنی دادوەریی پەیوەندیدار بە دۆسیەکانی گەندەڵی دارایی و کارگێڕیی، کە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانیشیان تێدایە و ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمشەو بە قۆناغی یەکەمی دەستگیرکردنەکان ناودەبرێت.
|