ترەمپ: هیچ پارەیەک نەدراوە بە ئێران و بۆیان ئازاد نەکراوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
164 جار خوێنراوەتەوە
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، "ئێران ئاگاداری کردینەوە هیچ پارەیەک لەو کەشتییانە وەرناگرێت بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕن".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "هیچ پارەیەک نەدراوە بە ئێران و هیچ بڕە پارەیەک لە پارەکانی خۆیان لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە بۆیان ئازاد نەکراوە".
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "ئێمە هەندێک لە پارەکانی ئەوان، بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵی خۆماندایە، ئازاد دەکەین بۆ جووتیاران و ئاژەڵدارەکانمان، بۆ کڕینی گەنمەشامی، گەنم، سۆیا و زیاتریش. ئێران بە شێوەیەکی بەپەلە پێویستی بە خۆراکە، و ئێمە خۆراکیان بۆ دەکڕین و تەنیاش لە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە دەیکڕین".
دەقی نوسینەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا:
ئێران ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە کە سەرەڕای ڕاپۆرتە تێکدەرەکانی فەیک نیوز (هەواڵە چەواشەکارییەکان) کە پێچەوانەی ئەمە دەڵێن، "هیچ ڕسوومات، هیچ تێچوویەکی دڵنیایی، و هیچ جۆرە تێچوویەکی تری لە چەشنی جیاواز لەلایەن ئێرانەوە داوا نەکراوە و وەرنەگیراوە لەسەر ئەو کەشتیانەی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبن".
ئەگەر ئەم زانیارییە ناڕاست بێت، دانوستانەکان دەستبەجێ کۆتاییان پێ دێت! سەرەڕای ئەوەش، هیچ پارەیەک نەدراوە بە ئێران، یاخود لەلایەن ئەمریکاوە لە پارەکانی خۆیان بۆیان ئازاد نەکراوە.
ئێمە بەشێک لە پارەکانی ئەوان کە بە تەواوی لە ژێر کۆنترۆڵی خۆماندایە، ئازاد دەکەین بۆ جوتیار و ئاژەڵدارانمان، بۆ کڕینی گەنمەشامی، گەنم، فاسۆلیای سۆیا و زیاتریش.
ئێران بە توندی پێویستی بە خۆراکە، و ئێمەش تەنها و بە تایبەتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بۆیانی دەکڕین.
|