یەکێتی بۆچی لەدادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار دەکات؟

1     کاتژمێر پێش ئێستا  25 جار خوێنراوەتەوە

کێشەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان قوڵتر بوونەتەوە، لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی هەنگاوی داهاتووی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی چەقبەستووی هەرێمی کوردستان تاوتوێکراوە و یەکێتی بەنیازی تۆمارکردنی سکاڵایەکە لە دادگای فیدراڵیی عێراق.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی بە ٧ڕۆژی ڕاگەیاند، ئەگەر تا کۆتایی ئەم مانگە پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر بۆچوونی خۆی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو واقعە تازەیەی دروستبووە سور و بەردەوام بێ، ئەوا یەکێتی پەنا بۆ بژاردەی تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دادگای فیدراڵیی عێراق دەبات و سکاڵا تۆمار دەکات.

سەرچاوەکەی ٧ڕۆژ جەختی لەوەشکردەوە، واقعە تازەکەی دروستبووە بریتییە لەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان دانوستان لەگەڵ هاوپەیمانێتیەکی 39 کورسیی بکات لەگەڵ یەکێتی نیشتمانیدا، نەک 23 کورسی.

لەبارەی ئەوەی ئاخۆ سکاڵا لەسەر ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان تۆمار دەکرێت یاخود نا؟ ئەو سەرچاوەیەی ٧ڕۆژ رایگەیاند هیچ بیرۆکەیەک نیە بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر خولی شەشەم، چونکە هەموو لایەنەکان بە یەکێتی و پارتیشەوە دەزانن هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لە ئێستادا قورسە و کێشەی گەورەتر بۆ هەرێمی کوردستان دروست دەکات.

ڕۆژئ رابردووش کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند وەک یەکێتیی سورین لەسەر ئەوەی ڕێڕەوی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان راست بکەینەوەو بە هیچ شێوەیەک سازش ناکەین

وتەبێژی یەکێتیی بە ڕاشکاوانە وتی یەکێتیی نیشتمانی لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم داوای 50 بە 50 دەکات و بە کەمتر لەوە رازی نابێت.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە