عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان: خه‌باتی چه‌كداریی كۆتاییهات
1 کاتژمێر پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
عەبدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) له نوێترین په‌یامیكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، قۆناغی خه‌باتی چه‌كداری به ته‌واوی كۆتاییهاتوه و گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ دواوه مه‌حاڵه و قۆناغه‌كه پێویستی به گۆڕانكارییه و ده‌شڵێت، "كێشه‌مان له‌گه‌ڵ كۆماری توركیا نیه، به‌ڵكو كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌وه‌دایه كه توركیا تاوه‌كو ئێستا نه‌بوه‌ته كۆمارێكی دیموكراسی".
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له نوێترین په‌یامیدا كه له‌لایه‌ن شاندی ئیمڕاڵی (ده‌م پارتی) بڵاوكرایه‌وه رایگهیاندوهن هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ كۆماری توركیا نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌وه‌دایه كه توركیا تاوه‌كو ئێستا نه‌بوه‌ته كۆمارێكی دیموكراسی،
سه‌باره‌ت به بارودۆخی سوریا ئۆجه‌لان باسی لهوهكردوه، سه‌ره‌ڕای هه‌بونی هه‌ندێك ئاسته‌نگ له سوریا، به‌ڵام پێشهاتی ئه‌رێنی هاتونه‌ته ئاراوه. هه‌روه‌ها ڕوداوه‌كانی ئێرانیش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له ناوخۆی توركیا ڕێگا ڕاسته‌كه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌یدا باسی له به‌رپرسیارێتی په‌رله‌مانی توركیا له پرۆسه‌كه‌دا كردوه و رایگه‌یاندوه، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی دوای راپۆرتی كۆمیسیۆن ده‌گیرێنه‌به‌ر، زۆر گرنگه به‌بێ دواكه‌وتن بخرێنه چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی گشتگیره‌وه، بۆ به‌هێزبونی ویستی چاره‌سه‌ری، پێویسته كه‌ناڵه‌كانی دیالۆگ كراوه بن و سیاسه‌تی دیموكراسی به‌هێز بكرێت، نابێت ده‌رفه‌ته مێژوییه‌كان لهدهستبدرێن".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراسی زامنی داهاتوه بۆ هه‌مو گه‌لان و پێكهاته‌كانی نیشته‌جێی توركیا و هه‌ركه‌سێك به به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌كه‌دا بكات، نه‌ك ته‌نیا ئه‌مڕۆ، به‌ڵكو داهاتوی هاوبه‌شیش به‌ده‌ست ده‌هێنێت".
هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌یدا ئۆجه‌لان جه‌ختیكردۆته‌وه، پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بایه‌خی پرۆسه‌كه‌یان زیاد كردوه، به‌تایبه‌تی به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و دۆخه‌ی په‌یوه‌ندیدار به ئێران هاتوه‌ته پێشه‌وه، له ناوچه‌كه‌دا سێ هێڵی جیاواز ده‌ركه‌وتون، ته‌وه‌ره‌ی ئه‌مریكا-ئیسرائیل، هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پارێزه‌ری دۆخی ئێستا و رێگه‌ی سێیه‌میش "پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراسی"ه.
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، "وه‌ك له بانگه‌وازی 27ـی (شوبات/2)ی 2025 ئاماژه‌م پێكرد، سه‌رده‌می خه‌باتی چه‌كداری كۆتاییهاتوه. چی دیكه گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه مه‌حاڵه، پرۆسه‌كه گواستنه‌وه‌یه بۆ ئاشتی له‌گه‌ڵ كۆماری دیموكراسیدا".
لەپاشخانی پەیامەكەیدا باسی لەوەشكردوە، "هیچ كێشەیەكیان لەگەڵ كۆماری توركیادا نییە و پرسی سەرەكی كەموكوڕییە لە دیموكراسییدا و دیموكراسی تاكە چارەسەرە كە بەهێزبونی كۆمار مسۆگەر دەكات".
دەشڵێت، "پێویستە تێڕوانینێك پەرەی پێبدرێ كە پەیوەندیی كورد لەگەڵ دەوڵەت لەسەر بنەمای هاوڵاتیبون سەرلەنوێ پێناسە بكاتەوە و پێویستە دەوڵەتیش ئەم پرۆسەیە وەك هەڕەشەیەكی ئەمنی نەبینێت".
|