موقتەدا سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەكات
3 کاتژمێر پێش ئێستا
174 جار خوێنراوەتەوە
موقتەدا سەدر، ڕێبەری بزووتنەوەی نەتەوەیی شیعە داوا لە گەلی عێراق دەکات شەممەی داهاتوو خۆپیشاندان بکەن بۆ ئیدانەکردنی دەستدرێژی زایۆنیستی-ئەمریکی و داوای بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا.
موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە نووسراوێكدا داوا لە لایەەنگرانی دەكات، ڕۆژی شەممە خۆپیشاندان ئەنجام بدەن بەشێوەیەكی ئاشتییانە بۆ ئیدانەكردنی دەستدرێژییەكانی ئیسڕائیل و ئەمریكا و داواكردنی بەرقەراركردنی ئاشتی.
هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە، بەشێوەیەكی ڕێكوپێكی ڕێكخراو لەسەر ئاستێكی بەرز لەسەرجەم ڕووەكانەوە خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و گرنگە بەئاشتی بێت و هوتافەكان یەكبخرێن و ئاڵای هیچ لایەك جدە لە ئاڵای عێراق بەرزنەكرێتەوە.
جەختیشی كردۆتەوە، ڕۆژی شەممە خۆپیشاندانەكە لە كاتژمێر 4:30ی عەسر ئەنجام بدرێت تاكو خۆرئاوابوون و دواتر هەمووان بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ماڵەكانتان.
|