بارسێلۆنا چاودێری یاریزانێکی ریال مەدرید دەکات

2   کاتژمێر پێش ئێستا  30 جار خوێنراوەتەوە

بەگوێرەی راپۆرتەکان، یانەی بارسێلۆنا ئارەزووی واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ڤیکتۆر مونۆز، یاریزانە باڵەکەی ئۆساسۆنا دەکات لەم هاوینەدا، بەڵام ئەم کارە بە 'گرێبەستێکی مەحاڵ' دادەنرێت، چونکە یانەی ریال مەدرید خاوەنی %50ـی مافەکانیەتی و مافی کڕینەوەی یاریزانەکەشی هەیە.

راپۆرتێکی رۆژنامەی 'مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ' ئاماژە بەوە دەکات کە بارسێلۆنا بە درێژایی وەرزەکە چاودێری مونۆزی کردووە و سەرسامن بەو ئاستەی پێشکێشی دەکات.

مونۆز لە شاری بارسێلۆنا لەدایکبووە و پێش ئەوەی بچێتە یانەی دام و دواتریش بۆ ریال مەدرید، چەند ساڵێک لە ئەکادیمیای بارسێلۆنادا بووە.

ئەم یاریزانە ساڵی رابردوو پەیوەندی بە ئۆساسۆناوە کرد دوای، بەڵام ریال مەدرید مافی کڕینەوەی بۆ ماوەی سێ ساڵ هەیە، کە نرخەکانی بریتین لە 8 ملیۆن، 9 ملیۆن و 10 ملیۆن یۆرۆ (بۆ هەر ساڵێک).

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی مونۆز لە ئێستادا 40 ملیۆن یۆرۆیە و مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ دەڵێت ئۆساسۆنا بە کەمتر لەو بڕە پارەیە دەستبەرداری نابێت.

ئەستێرەکەی ئۆساسۆنا لەم وەرزەدا ئاستێکی سەرنجڕاکێشی هەبووە، خەڵاتی باشترین یاریزانی خوار 23 ساڵی لالیگای بۆ مانگی 3 بەدەستهێناوە و بۆ یەکەمجاریش بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرا.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە