سێ پلانی گەورە لە بیرکردنەوەی پێرێزدا

2   کاتژمێر پێش ئێستا  26 جار خوێنراوەتەوە

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، لە ئێستاوە بیر لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوو دەکاتەوە و دەیەوێت چەند گۆڕانکارییەک لە ریزەکانیدا ئەنجامبدات و یاریزانی نوێ دەگوازێتەوە ریزەکانی.
 
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، سێ پلانی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی هاوینی داهاتوو ئاشکرا دەکات و نووسیوویەتی "ریال مەدریدی نوێ لە بیرکردنەوەی پێرێزدا" بەمشێوەیە دەبێت.
 
بەپێی هەواڵی رۆژنامەکە، ریال مەدرید سەرقاڵی داڕشتنی پلانە بۆ ئەوەی بۆ وەرزی داهاتوو گۆڕانکاری لە تیپەکەیدا بکات و کێشەکانی تیپەکە چارەسەر بکرێن. ئەو سێ پلانەشی کە سەرچاوەکە باسی دەکات بەمشێوەیەن.
 
یەکەم؛ هێڵی بەرگری. دەستبەرداربوون لە دەیڤد ئالابا و کارکردن بۆ گواستنەوەی یەکێک لە ئیبراهیما کۆناتێ، بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوول، نیکۆ شلۆتبێرک، بەرگریکاری یانەی بۆرووسیا دۆرتموند، یاکۆبۆ رامۆن، بەرگریکاری یانەی کۆمۆ، کە ئەم سێ یاریزانە لە پلانەکانی یانەکەدان.
 
جگە لەوەش ریال مەدرید دەیەوێت دەیڤد خیمینێز بۆ تیپی یەکەمی سەربخات بۆ ئەوەی شوێنی دانی کارڤاخاڵ بگرێتەوە.
 
دووەم؛ کێشەکانی هێڵی ناوەڕاست. ئەلڤارۆ ئەربێلوا پشت بە پلانی 4-4-2 دەبەستێت و بەدوای چارەسەری زیاتردا دەگەڕێت، جگە لەوەش تیاگۆ پیتارچ بۆ تیپی یەکەم سەردەخات.
 
تایبەت بە گواستنەوەکان بۆ ئەو هێڵە، پێناچێت ریال مەدرید گرێبەست لەگەڵ رۆدری بکات، بەهۆی ئەوەی پێشتر تووشی پچڕانی بەستەرەکان بووە و نرخیشی لە 50 ملیۆن یۆرۆ زیاترە، لە بڕی ئەوە یانەکە دەیەوێت نیکۆ پاز بەرامبەر تەنیا 9 ملیۆن یۆرۆ بگەڕێنێتەوە.
 
سێیەم؛ هێڵی هێرشبەر. ئەوەی تایبەتە بەم هێڵە ریال مەدرید بیر لە گواستنەوەی هیچ یاریزانێک ناکاتەوە، تەنیا دەیەوێت گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆر نوێبکاتەوە کە ماوەیەکی زۆرە هاندەران چاوەڕێی یەکلاکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانەن.
 
جگە لەوەش یانەی شاهانە ئێندریک، لە یانەی لیۆنەوە دەگەڕێنێتەوە نێو پێکهاتەکەی و بەو شێوەیە ریال مەدرید بەنیازە بچێتە نێو رکابەرییەکانی وەرزی داهاتوو.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە