ئیسرائیل: وەزیری ئیتڵاعاتمان کوشت

2   کاتژمێر پێش ئێستا  118 جار خوێنراوەتەوە

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، شەوی رابردوو، ئیسماعیل خەتیب، وەزیری هەواڵگریی ئێرانیان لە تاران کوشتووە. کاتز ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمڕۆ چاوەڕێی "سوپرازی گەورە" دەکرێت.
 
بەپێی ئەو لێدوانانەی نووسینگەکەی بڵاویکردوونەتەوە، کاتز لەکاتی هەڵسەنگاندنێکی ئەمنیدا وتی: "لەم رۆژەدا، لە هەموو بەرەکاندا چاوەڕێی سوپرازی گەورە دەکرێت، کە دەبێتە هۆی پەرەسەندنی ئەو جەنگەی دژی ئێران و حیزبوڵڵا لە لوبنان بەڕێوەی دەبەین."

وتیشی: "چڕیی هێرشەکان لەناو ئێراندا لە زیادبووندایە. خەتیب، وەزیری هەواڵگریی ئێرانیش شەوی رابردوو لەناوبرا."


   ئەمانەش بخوێنەرەوە