لێدوانی ئێران لەبارەی دەنگۆی برینداربوونی موجتەبا خامنەیی
1 کاتژمێر پێش ئێستا
183 جار خوێنراوەتەوە
کوڕێکی سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای نوێی ئێران "سەلامەتە." ئەوەش لە کاتێکدایە چەند راپۆرتێک لەبارەی برینداربوونی لە کاتی جەنگی چەند رۆژی رابردوودا بڵاوبوونەتەوە.
یوسف پزیشکیان، کوڕی سەرۆککۆماری ئێران، کە هاوکات راوێژکاری حکومەتیشە، لە هەژماری خۆی لە تێلیگرام بڵاویکردەوە، "هەواڵی ئەوەم بیست کە بەڕێز موجتەبا خامنەیی بریندار بووە. لە چەند هاوڕێیەکم پرسی کە پەیوەندییان هەبوو، پێیان وتم: سوپاس بۆ خودا سەلامەتە."
پێشتر تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران، موجتەبا خامنەیی وەک "کەمئەندامێکی جەنگی رەمەزان" ناوبردبوو، بەڵام هیچ کاتێک بە وردی باسی لە جۆری بریندارییەکەی نەکردبوو.
|