وەزارەتی دارایی هەرێم خشته‌ی موچه‌ی مانگی دووی راگه‌یاند
2 کاتژمێر پێش ئێستا
33 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابوری خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوبات و تاوه‌كو رۆژی پێنجشه‌ممه موچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان دابه‌شده‌كرێت.
به‌پێی خشته‌كه‌ی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی سێشەممە دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی شوبات دەکرێت و ڕۆژی پێنجشەممە ( 12ی ئازاری 20206) کۆتایی بەدابەشکردنی موچە دێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری له راگه‌یه‌ندراوێكدا بلاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ بڕی 295 ملیار‌و 405 ملیۆن دینار وەک دواین گوژمەی تەمویلی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، هەر ئەمڕۆ دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان و وەرگرتنی پارەکە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، خشتەی موچە ڕادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بۆ ئەم مانگەش وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بڕی 16 ملیار و 107 ملیۆن و 881 هه‌زار دیناری لە تەمویلی موچەی مانگی شوبات نەناردوە کە بریتییە لە شایستەی موچەی مانگەکانی ڕابردوی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ده‌ڵێت، "بەداخەوە بڕی ئه‌و 36 ملیار و 360 ملیۆن و 864 هه‌زار دیناره‌شی خەرج نەکردوه‌تەوە کە مانگی ڕابردو لە تەمولی موچەی مانگی کانوونی دوەمی ئەمساڵی بڕیبو، کە شایستەی ساڵی ڕابردوی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی و کەمئەندامانی سەنگەر بو، سەرەڕای ئەوەی لەڕێی نوسراوی فەڕمی و ناردنی تیمی تەکنیکیەوە ڕونکردنەوەی پێویستیشمان پێدابون و داوای خەرجکردنی ئەو شایستانەمان کردبو".
|