ئه‌مریكا داوایەک ئاراستەی لایه‌نه‌كانی هه‌رێم ده‌كات

3   کاتژمێر پێش ئێستا  23 جار خوێنراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و  گوینده‌لن گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان كۆبونه‌وه‌ و جەختیان لە گرنگیی لێکگەیشتن و هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌، نێچیرڤان بارزانى گوینده‌لن گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمهریکا لە هەرێمی کوردستان كۆبونه‌وه‌ و لە دیدارێکدا، دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هەردولا جەختیان لە گرنگیی لێکگەیشتن و هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و دوایین پێشهاتەکانی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی فیدراڵ خرانە بەرباس، هەردوولا هاوڕابون له‌سه‌ر گرنگیی سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی سیاسی و پاراستنی سەقامگیریی سیاسی له‌ وڵات.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە