مه‌سعود بارزانی: ئه‌وه‌ی پێمانكرا بۆ رۆژاڤا كردمان
2 کاتژمێر پێش ئێستا
15 جار خوێنراوەتەوە
مه‌سعود بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ین و سه‌باره‌ت به رۆژاڤاش ده‌ڵێت، "خه‌ریك بو كاره‌ساتێكی گه‌وره له رۆژاڤای كوردستان روبدات، ترسی گه‌وره‌ی من ئه‌وه بو، ببێته شه‌ڕی كورد و عه‌ره‌ب، ئه‌وه‌ی پێمانكرا بۆ رۆژاڤا كردمان و پێیه‌وه سه‌ربه‌رزین".
مه‌سعود بارزانی له‌میانه‌ی به‌شدارییكردنی له 11ه‌مین كۆنگره‌ی ته‌ندروستیی میزۆپۆتامیا له هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له وتارێكدا رایگه‌یاند، "ده‌مه‌وێت بڵێم، دڵ و ده‌رگای هه‌ولێر هه‌مو كاتێك بۆ ئێوه‌ی پزیشكان و ئه‌م جۆره چالاكییانه كراوه‌یه، ژماره‌یه‌كی زۆری پزیشكان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه‌وه ئه‌مڕۆ لێره‌ن، ئه‌مه جێی ئومێد و شانازییه، ئه‌مجۆره چالاكییانه زۆر به‌به‌هان، ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌و زانست و ئه‌زمونه، خزمه‌تێكی گه‌وره به گه‌له‌كه‌مان ده‌كات".
سه‌باره‌ت به رۆژاڤای كوردستان، مه‌سعود بارزانی وتی، "خه‌ریك بو كاره‌ساتێكی گه‌وره له رۆژاڤای كوردستان روبدات، ترسی گه‌وره‌ی من ئه‌وه بو، ببێته شه‌ڕی كورد و عه‌ره‌ب، به درێژایی مێژو، كورد ده‌ستپێشخه‌ریی هیچ شه‌ڕێكی نه‌كردوه، به‌ڵكو شه‌ڕه‌كه‌ی له دژی زۆردار بوه، نه‌ك له دژی میلله‌ت، ئه‌وه‌ی پێمانكرا بۆ رۆژاڤا كردمان و پێیه‌وه سه‌ربه‌رزین".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، هه‌لومه‌رجی ئه‌مجاره جیاواز بو له‌گه‌ڵ ساڵی 2014 كاتێك هێزی پێشمه‌رگه‌مان نارده كۆبانێ، ئه‌مجاره پێویستی به‌وه بو ئاگره‌كه بكوژێنینه‌وه، سوپاس بۆ خوا شه‌ڕه‌كه نه‌بوه شه‌ڕی كورد و عه‌ره‌ب، شتی ناخۆش رویداوه، به‌ڵام ده‌كرا شتی گه‌وره‌تر ڕوبدات.
ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر ئێمه ئیراده‌مان هه‌بێت و بڕوامان به دۆزی میلله‌ته‌كه‌مان هه‌بێت، هه‌میشه دۆستمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیراده‌مان نه‌بێت و بڕوامان به دۆزی گه‌له‌كه‌مان نه‌بێت، كه‌س دۆستی ئێمه نییه".
سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی ئاشتی له توركیا، مه‌سعود بارزانی وتی، "له یه‌كه‌م رۆژه‌وه ئێمه پشتیوانیمان له پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا كردوه، ئومێده‌وارین بگاته ئه‌نجامێك كه خێری هه‌مو لایه‌كی تێدا بێت".
له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكی پارتی ئاشكرایكرد، "هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ین، ئه‌وه‌ی پێشمان بكرێت بۆ براده‌رانمان له به‌غدا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، ئاماده‌ین پێشكه‌شی بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی زو له‌م قه‌یرانه ده‌ربچین، هه‌م له هه‌رێمی كوردستان و هه‌م له عێراق؛ به‌ڵام گرفت زۆرن".
سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ش، مه‌سعود بارزانی ئاشكرایكرد، "دۆخی ناوچه‌كه ئاڵۆز بوه؛ هیوادارم وڵاتان به دیالۆگ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و شه‌ڕ له نێوان هیچ لایه‌كدا رونه‌دات، چونكه شه‌ڕ له به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ لایه‌كدا نییه و زیان به هه‌موان ده‌گه‌یه‌نێت".
|