مەزڵووم عەبدی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر کۆدەبنەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
15 جار خوێنراوەتەوە
ئەمڕۆ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە هەولێر لەگەڵ جان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆدەبێتەوە.
ژان نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەیانی لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە.
کۆبوونەوەکە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
مەزڵووم عەبدی رۆژی 22-01-2026 سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ هەر یەک لە مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا کۆبوونەوە.
تۆم باراک لە راگەیێندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوە کرد، واشنتن بە فەرمی پشتیوانیی بەهێزی خۆی بۆ پرۆسەی تێکەڵبوون و یەکگرتنەوەی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا دووپات دەکاتەوە؛ ئەو پرۆسەیەی کە لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی 18ی کانوونی دووەمی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریادا بڕیاری لەسەر دراوە.
|