جوینی بنێشت، زیانە تەندروستیەکانی چین؟
7 کاتژمێر پێش ئێستا
57 جار خوێنراوەتەوە
هەرچەندە جوینی بنێشت خوویەکی باوە بۆ زۆر کەس بەڵام ئەم خووە کاریگەری زیانبەخشی هەیە کە ڕەنگە هەندێک هەستی پێنەکەن، بەتایبەتی کاتێک زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانیدا دەکرێت یان لە کاتی هەڵبژاردنی جۆرە هەڵەکاندا.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " lebanon24" پسپۆران ئاماژەیان بە دیارترین زیانەکانی جوینی بنێشتیان کردووە، بەم شێوەیە:
١. دروستبوونی کێشەی چەناگە و جومگەکان، بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی ماندوێتی یان تێکچوونی ماسولکەکانی چەناگە.
٢. لە کاتی جوینی بنێشتدا، کەسەکە بەبێ ئاگاداری هەوا قووت دەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵئاوسان، یان دەبێتە هۆی دڵەکزێ یان تێکچوونی گەدە.
٣. کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی ددانەکان دروست دەکات و دەبێتە هۆی خراپبوونی ددان.
٤. ئالوودەبوون، هەندێک کەس بە بەردەوامی ئالوودەی بنێشت دەبن، ئەمەش کاریگەری لەسەر دەرکەوتنی کۆمەڵایەتییان دەبێت و بە جۆرێک کە بە شێوەیەکی دەمارگیر یان نیگەران دەردەکەون.
|