هۆکارەکانی هەڵچوون و تووڕەبوونی زیاد لە پێویست چین؟
7 کاتژمێر پێش ئێستا
540 جار خوێنراوەتەوە
هەندێك کەس بەبێ ئەوەی درك بەخۆیان بکەن زیاد لە پێویست تووڕە دەبن و هەڵدەچن، ئەمەش دەکرێت ببێتە مایەی بێزارکردنی خۆی و دەورووبەرەکەشی.
ماڵپەڕی "الوطن" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە پێنج لە دیارترین هۆکارەکانی تووڕەبوونی زیاد لە پێویست و بەبێ هۆکار کردووە کە بە دیاریکردنیان رزگاربوون لەم حاڵەتە ئاسانتر دەبێت، بەم جۆرە:
١. زۆری دەردانی ئەدریناڵین لە جەستەدا.
٢. فشارە دەروونییەکان و دڵەڕاوکێ و دوودڵی و خەمۆکی.
٣. کێشەکانی کارکردن و رۆتینی رۆژانە.
٤. سووڕی مانگانە و دووگیانی لە ژناندا.
٥. هەندێكجار هۆکارەکەی بۆماوەیی دەبێت.
|