ترەمپ دوای دەستگیرکردنی مادورۆ: چیتر کەس ناتوانێ پێمان پێبکەنێ
2026-01-03
127 جار خوێنراوەتەوە
دۆناڵد ترەمپ دوای دەستگیرکردنی مادورۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئۆپەراسیۆنێکی نایابمان ئەنجامدا".
ترەمپ دەڵێت، "چی دیکە کەس ناتوانێ پێمان پێبکەنێ و ئەمریکامان بەهێزکردەوە".
بەشێک لە قسەکانی دۆناڵد ترەمپ:
- چی دیکە کەس ناتوانێ پێمان پێبکەنێ
- بە ئۆپەراسیۆنەکەمان بۆسەر ئێران ئاشتیمان بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گەڕاندەوە
- هەڕەشەی زۆر کەسمان کۆتایی پێهێنا وەک قاسم سولەیمانی و ئەبوبەکر بەغدادی
- پلانمان هەبوو چوار رۆژ لەمەوبەر ئەم ئۆپەراسیۆنە بکەین
- کەشوهەوا رێگەی نەدا ئۆپەراسیۆنەکە چوار رۆژ لەمەوبەر بکەین
- دەبوایە ئەم ئۆپەراسیۆنە بکەین چونکە لە شەڕدا بووین
- رێگە نادەین کەسێکی هاوشێوەی مادورۆ ڤەنزوێلا بەڕێوەببات
|