عومه‌ر گوڵپی : ساڵ لای حکومەتی هەرێم 9 بۆ 10 مانگه
2026-01-03
140 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مڕۆ شه‌ممه عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌رپرسیارێتی هه‌ردوو مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12ی 20225ی خستووه‌ته‌ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
بەشێک لە قسەکانی عومەر گوڵپی کاندیدی سەرکەوتووی پەرلەمانی کوردستان:
دارایی عێراق بۆ ئه‌م بڕیاره‌ی پشتی به راپۆرتێكی هاوبه‌شی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێم به‌ستووه.
هه‌موو ئه‌و نه‌وته‌ی له 2023، 2024 و 2025 له هه‌رێم به ته‌نكه‌ر و پاڵاوگه فرۆشراوه، له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم حساب كراوه و له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بڕدراوه.
چوار وه‌زیرمان له حكومه‌تی به‌غدا هه‌یه كه له پشكی خه‌ڵكی هه‌رێم له به‌غدان. داوایان لێده‌كه‌ین له به‌غدا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی ئه‌نجام بده‌ن و روونی بكه‌نه‌وه كه ئایا ئه‌م بڕیاره‌ی به‌غدا سته‌مه.
روونی بكه‌نه‌وه به‌رپرسیارێتی ئه‌م دوو مووچه‌یه له ئه‌ستۆی حكومه‌تی فیدڕاڵه یان نا.
یان حكومه‌تی عێراق ناچار بكه‌ن ئه‌و مووچانه بنرێت، یان حكومه‌تی هه‌رێم بخه‌نه‌ژێر ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌وه.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم نابه‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر ژیانی و گوزه‌رانی خه‌ڵك.
ئه‌م كابینه‌یه له‌سه‌ر سیاسه‌تی كابینه‌ی پێشووی خۆی و چوار ساڵی رابردووی به‌رده‌وامه كه ساڵ لایان 9، 10 مانگه و له باشترین حاڵه‌تدا 11 مانگه.
هیوادارم خەڵک لە سەرتاسەری کوردستان نەک تەنها لە سلێمانی، بۆ مافی خۆی دەنگ هەڵبڕێت.
|