ئەم ڤیتامینە چۆن چارەسەری برینی گەدە دەکات؟

1     کاتژمێر پێش ئێستا  27 جار خوێنراوەتەوە

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ڤیتامینB5 ئەرکی پارێزەری کۆئەندامی هەرس دەگەڕێنێتەوە و یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی برینی گەدە.

لە ماڵپەڕی "RT arabic" بڵاو کراوەتەوە،برینی گەدە بەهۆی زیادبوونی ترشەڵۆکی گەدەوە ڕوودەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی کۆئەندامی هەرس ئەم برینە لەسەر گەدە و هەروەها ڕیخۆڵە باریکەش دەردەکەوێت.

جێگەی باسەزانایان گرنگییەکی تایبەت بە پێکهاتە نوێیەکان دەدەن کە پێویستن بۆ پاراستنی گەدە، لەوانەش ڤیتامینەکان.

لە ئەنجامی تاقیکردنەوەیەکدا دەرکەوتووە کە ڤیتامینB5کاریگەری ئەرێنی لەسەر گەدە دروست دەکات و رێگری دەکات لە دروستبوونی برینی گەدە، دەتواندرێت وەکدەرمانی دژە هەوکردن بەکاربهێندرێت.

برینی گەدە لەو نەخۆشیانەیە کە دەتوانرێت بە ئاسانی چارەسەر بکرێن، بەڵام پشتگوێخستنی ئەم چارەسەرە بە شێوەیەکی بەرچاو دەبێتە هۆی بەرکەوتنی هەندێک ئاڵۆزی تەندروستی کە لەوانەیە ژیانی کەسە تووشبووەکە بخاتە مەترسییەوە و تووشی چەند حاڵەتێکی تری بکات، لەوانەش خوێنبەربوون لەناو ناوپۆشی گەدە یان ڕشانەوە، کونبوونی گەدە دەبن.

چارەسەری برینی گەدە پەیوەستە بە پەیڕەوکردنی خووی تەندروست و وەرزشکردنی ڕۆژانە کە توندی نیشانەکانی پەیوەست بە برینی گەدە کەمدەکاتەوە، لەگەڵ وەرگرتنی چارەسەری ئارامکەرەوە بۆ گەدە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە