چۆن لەسەرمای زستان خۆمان لەنەخۆشی بپارێزین؟

2025-12-28  460 جار خوێنراوەتەوە

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوا- هەولێر چەند ڕێنماییەك بۆ كەشی ساردی زستان بڵاودەكاتەوە و دەڵێت: شلەی گەرم زۆر بخۆنەوە و زیاتر لەماڵەوە بمێننەوە.

چەند ڕێنماییەک بۆ کەشی ساردی زستان:

1. جلوبەرگی گەرم و ئەستور لەبەر بکەن.

2. هەتا دەتوانن لە ماڵ بمێنن و خۆتان لە کەشی سارد بپارێزن.

3. لە کاتی بەکارهێنانی هیتەرەکاندا، ئاگاداری سەلامەتی و هەواگۆڕکێی باش بن.

4. ئاگاداری تەندروستی منداڵ و بەساڵاچووەکان بن و سەرمایان نەبێ.

5. لە ڕێگا و شوێنە تەڕ و شاختاوەکاندا وریا بن و لە خلیسکان دوور بن.

6. زۆر شلەی گەرم بخۆنەوە.

7. ئەگەر کەسێک تووشی سەرمابوون بوو یان هەناسەتەنگی، بۆورانەوە، سەرگێژخواردن یان لەرزەی توندی هەبوو، پێویستە زوو سەردانی نەخۆشخانە بکات یان پەیوەندی بە ئەمبوڵانس بکات.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە