هۆکاری سڕبوونی دەست و پەنجەکان چییە؟
2 کاتژمێر پێش ئێستا
13 جار خوێنراوەتەوە
نیشانەکانی تونێڵی مەچەک واتە بێهێزی و سڕبونی دەست و پەنجەکان بە تایبەت لە شەودا، ئەم حاڵەتە بەهۆی فشار کەوتنەسەر دەماری ناوەندی ناوچەی مەچەک ڕوودەدات کە دەبێتە هۆی بێهێزی و سڕبوونی دەست و مەچەک.
د. ئازاد حاتم، پسپۆڕی نەشتەرگەریی مێشک و فەقەڕات ئاماژەی بە هۆکارەکانی تووشبوون بەم حاڵەتە کردووە، لەگەڵ نیشانە و چارەسەرەکانی بەم جۆرە:
هۆکارەکان:
- ناڕێکی لە غودەی دەرەقیدا.
- دووگیانی.
- تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە.
- قەڵەوی و کێشی زیادەی لەش.
- هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی.
- ماندووبوونی دەست بەهۆی کارکردنەوە.
- ژنان بەراورد بە پیاوان زیاتر توشدەبن.
نیشانەکان:
- هەستکردن بە بێهێزی یان ئاوسانی پەنجەکانی دەست.
- هەندێک جار نەخۆشەکە هەست بە تەزوویەکی کارەبایی دەکات کە لە شەواندا نەخۆشەکە لە خەو هەڵسێنێت.
- لە ئەگەری چارەسەرنەکردندا دەبێتە هۆی لاوازی لە ماسولکەکانی دەستدا و بە ئاسانی شت لە دەستی کەسەکە دەکەوێتە خوارەوە.
چارەسەرییەکانی: گیرانی دەمار سێ جۆری هەیە لە هەر جۆرێکیانچارەسەریان جیاوازە:
- جۆری یەکەمیان دەبێت نەخۆش پشوو وەرگرێت، قاڵب ببەسترێت بۆ مەچەکەکە، لەگەڵ ئازار شکێن.
-جۆری دووەمیان بە هەمان شێوە پشوو پێویستە نابێت کاری پێ بکات، هەروەها قاڵب ببەسترێت بۆ مەچەکەکە، لەگەڵ بەکارهێنانی دەرزی بۆی.
- جۆری سێیەم گەر دەمارگیرانەکە ئەم جۆرەیان بوو، دەبێت نەشتەرگەری بۆ بکرێت.
|