كارەبای سێمانی: خواست لەسەر كارەبا بەڕێژەی 42% كەمیكردوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
29 جار خوێنراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی شتی كارەبای سلێمانی ڕایگهیاند، بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سلێمانی، لەماوەی ساڵێكدا لە دوای جێبەجێكردنی "پڕۆژەی روناكی" خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بە ڕێژەی (42%) كەمیكردوه.
ئەندازیار غالب محهمهد، بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵ و گەیاندنی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، "لە مانگی 12ی ساڵی 2024، خواست لهسهر بەكارهێنانی كارەبا بەتێكڕایی (1912) مێگاوات بوە و لە مانگەكەدا بەتێكڕایی (8:31) كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتیان دراوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئەمساڵ دوای جێبەجێكردنی (پڕۆژەی روناكی) لە مانگی 12 خواست لەسەر بەكارهێنانی كارهبا بە بەراورد بە ساڵی رابردو دابەزیوە بۆ (1107 مێگاوات )، بەوەش خواست لەسەر كارەبا بەرێژەی (42%) كەمیكردوە، جگە لەو شوێنانەی لەچوارچێوەی پرۆژەی روناكی بون بە بەردهوام لەم مانگەدا بەتێكڕایی (14) كاتژمێر كارەبایان هەبوە.
سەبارەت بە هۆكاری كەمبونەوەی خواست، بەڕێوەبەرایەتی شتی كارەبای سلێمانی دهڵێت، لە ئێستادا هاوڵاتیان زۆر هۆشیارانە و بەرپرسیارانەتر كارەبا بەكاردەهێنن بۆیە خواست كەمیكردوە، هەروەها كە كارەبا بەردەوام بێت، سیستم و تۆڕی كارەبا سەقامگیرتر دەبێت و خواست كەم دەبێتەوە.
پڕۆژەی روناکی یەکێکە لە پڕۆژهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان و تاوهكو ئێستا له بهشێكی له ناوچهكانی ههرێمی كوردستان جێبهجێكراوه و لهو ڕێگهیهوه كارهبا بۆ زیاتر له دو ملیۆن و 700 ههزار كهس دابینكراوه.
|