مەزڵوم عەبدی: هەرکەسێک شەڕی بوێت شکست دەهێنێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا
24 جار خوێنراوەتەوە
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) رایگهیاند، ئامانجی شۆڕشی سوریا گەیشتن بە ئازادی بوە و ڕوخاندنی ڕژێمیش قۆناغی یەکەم بوە، دهشڵێت، "مەرجەکانی ڕێککەوتنی 10ی ئازار مێژویین و دەبێتە بنەمای بەهێزی سوریا"، جەختی لەسەر ئیرادەی ئەوان کردەوە بۆ بەردەوامبون لە ڕێککەوتنەکە سەرەڕای وتاری ڕق و کینە، و وتی، "هەرکەسێک شەڕی بوێت و قسەی ڕق و کینە بەکاربهێنێت، شکست دەهێنێت".
مەزڵوم عەبدی له وتارێكدا له مهراسیمێك لە شاری حەسەکە كه بهبۆنهی یهكهمین ساڵیادی روخانی رژێمی بهشار ئهسهد بهڕێوهچو، رایگهیاند، "ڕوخانی ڕژێمی بەعسی سەرەتای پڕۆژەی نوێی سوریایه و ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد لە ئەنجامی خەباتی دەیان ساڵەی سورییەکان بە هەمو پێکهاتەکانەوە و پێداگرییان، لەسەری هاتە ئاراوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، روخانی رژێمی ئهسهد قۆناغی یهكهمی شۆڕشه، "دڵخۆشی سوریهكانیش له جێبهجێكردنی داخوازیهكانیانه، ئامانجی سوریهكان له روخانی رژێمی ئهسهد بریتی بو له بنیاتنانی سیستمێكی نوێ لهسهر بنهمای ئازادی و بۆ گهیشتن به ئامانجهكانیش شۆڕش پێویسته گهیشتن به سیستمی نوێ لهسهر بنهمای ئازادی بێت".
مهزڵوم عەبدی ڕونیشیکردەوە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دڵخۆشە بە ڕوخانی ڕژێمی بەعس و دەرفەتی بە سوریا داوە تاوهكو جێگەی نوێی خۆی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرێت، هەموان هەوڵدەدەن هاوکاری سوریا بکەن هەنگاوەکانی بنێت.
لهبارهی ڕێكهوتنی رۆژاڤا و دیمهشق، مهزڵوم عهبدی وتی، "ساڵی ڕابردو، لەم کاتەدا، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی لێکتێگەیشتنەوە بگەینە سوریایەکی نوێ، پەیوەندیمان لەگەڵ ئەوان (حکومەتی ئینتقالی) کرد بەمەبەستی وەستاندنی شەڕەکە و سەقامگیریمان هەبێت کە لەسەری بتوانین سوریای نوێ بنیات بنێین، لە ئەنجامدا و بە هاوکاری هاوڕێکانمان، کۆبونەوە هەبون و ڕێککەوتنی 10ی ئازار واژۆ کرا و ماوەیەکەش بەپێی ڕێککەوتنەکە کار دەکەین".
ئهوهشی وت، "رێککەوتنی 10ی ئازار بناغەی سوریای نوێیە، مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە مێژویین و دەبنە بنەمای بەهێزی سوریا، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ناوچەیی پشتیوانی ئەو ڕێککەوتنە دەکەن، ئێمەش وەک هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئیدارەی خۆسەر، لە هەمو کەس پابەندترین، وەک ئەوەی دەزانین بناغەی سوریای نوێیە".
عەبدی هیوای خۆی دەربڕی کە پێش ساڵی نوێ بە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سەربازی لە سوریا مژدە بە سورییەکان بگەیەنن، وتی، "هەنگاوی سیاسی و ئیداریی دیکەش هەن کە پەیوەندییان بە کوردەوە هەیە، بەڵام ئەمە کاتی دەوێت".
عەبدی لە درێژەی قسەکانیدا وتی:”لە بواری ئیداریدا کە تایبەتە بە پێکهاتەکانی ناوچهكه، لەوانەش ڕەققە و دێرەزور و حەسەکە، دەمانەوێت ئایندەی ئەو ناوچانه لە دەستی خەڵکەکەیدا بێت و لەم چوارچێوەیەشدا کاردەکەین بەبێ ئەوەی کەس لەدەرەوە بەڕێوەی ببات، ئەوە مافی خەڵکی هەرێمە کە خۆیان هەرێمەکە بەڕێوەببەن دوای ئەو قوربانیدانانەی کە داویانە".
وتیشی، "لە ڕێککەوتنی 10ی ئازاری 2025دا بە ڕونی باس لەوەكراوه کە دەستور هەموار دەکرێتەوە، هەروەها کورد و پێکهاتەکانی دیکەی کۆمەڵگەی سوریا مافەکانی خۆیان لە دەستوری نوێدا دەبێت، لەوانەش داخوازییە ئاینییەکان، نەک تەنها داواکارییە نەتەوەییەکان، دەبێت مافەکانیان لە دەستوردا جێگیر بکرێن، ئەوەش مادەیەکی بنەڕەتی بو، لە ئێستادا لەگەڵ دیمەشق لە دانوستاندان و پێشکەوتن لە بەرەی سەربازیدا هەبوە".
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لهبارهی ههندێك لێدوانی توندی بهرپرسانی دیمهشق، دهڵێت، "ئەوانەی شەڕیان دەوێت و قسەی ڕقاوی بەکاردەهێنن لە داهاتودا شکست دەهێنن، سورییەکان چارەسەریان بۆ سوریا دەوێت نەک شەڕ و هەوڵەکانیان بێهودە دەبێت".
فەرماندەی گشتی ههسهده ڕونیكردهوه، 10 ساڵ کارکردنی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لەکاتێکدا هات کە تائیفەگەری و شەڕی ڕەگەزپەرستی بەربڵاو بو، لەگەڵ بڵاوبونەوەی تیرۆر، هیچ عەقڵی هاوبەش نەبو لەم قۆناغەدا، و لە ئەنجامی ئەزمونەکانی 10 ساڵدا، دەچینە قۆناغێکی نوێ و ههسهده ڕۆڵی نوێی خۆی لە بنیاتنانەوە و پەرەپێدانی داهاتوی سوریادا دەگێڕێت".
|