بافڵ تاڵەبانی: دامودەزگاکانمان ڕاسپاردووە خزمەتی هاوڵاتییان بکەن

4   کاتژمێر پێش ئێستا  25 جار خوێنراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا هاوسۆز و هاوخەمی  بۆ کەسوکاری قوربانییانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و سنووری کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی کوردستان دەربڕی و راشیگەیاند:" ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەواوی دامودەزگا و ئۆرگانەکانمان راسپاردووە لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە ئیدارییەکان بن و خزمەتی هاوڵاتییان بکەن".

دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی:

هاوسۆز و هاوخەمی کەسوکاری قوربانییانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و سنووری کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی کوردستانم و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم.

ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەواوی دامودەزگا و ئۆرگانەکانمان راسپاردووە لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە ئیدارییەکان بن و خزمەتی هاوڵاتییان بکەن.

سوپاس و دەستخۆشی بێپایانیش ئاڕاستەی تیمەکانی فریاگوزاری و هێزە ئەمنییەکان دەکەم کە هاریکاریی تەواوی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بوون.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


   ئەمانەش بخوێنەرەوە