مەسرور بارزانی: لایەنەكانم ڕاسپاردووە به هانای لێقهوماوانهوه بچن
4 کاتژمێر پێش ئێستا
30 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی لافاو لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستداوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی راسپاردووە بە هانای لێقەوماوانەوە بچن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی زیانەکانی لافاو لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیێندراوەکە:
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە داخەوە بە هۆی لافاوەوە، دوو هاووڵاتی لە شارەدێی شۆڕش سەر بە قەزای چەمچەماڵ گیانیان لە دەستداوە و زیانی ماددیش بەر ماڵی هاووڵاتییان و قوتابخانە و فەرمانگەکانی حکومەت کەوتووە.
پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم ، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم.
وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئیدارەی خۆجێییم ڕاسپاردووە کە بە هانای لێقەوماوانەوە بچن و هەر هاوکاری و یارمەتییەک پێویست بێت، پێشکەشیان بکەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/12/9
|