‌نیشانەکانی هەرس نەکردنی خواردن کامانەن؟

1     کاتژمێر پێش ئێستا  22 جار خوێنراوەتەوە

پڕۆسەی هەرس نەکردنی خواردن لە خۆیدا نەخۆشییەکی سەربەخۆ نییە، بەڵکو وەک نیشانەیەکە کە لەگەڵ هەندێک نەخۆشی جیاوازدا دەبێت کە کاریگەرییان لەسەر کۆئەندامی هەرس هەیە.

نیشانەکانی هەرس نەکردنی خۆراک ئەمانەن:

1- هەستکردن بە تێری.
2- ناڕەحەتی دوای خواردن.
3- هێڵنج.
4- دڵەکزێ.
5- ئازاری گەدە.
6- تامێکی ترش لە قوڕگدا.
7- ڕشانەوەیەکی بەردەوام ،لە ڕشانەوەکەدا هەندێک دڵۆپی خوێن هەیە.
8- دابەزاندنی کێش بە شێوەیەکی ڕوون.
9- قورسی قووتدان.
10- گۆڕانی ڕەنگی پیسایی.

ئەم هۆکارانەی خوارەوە دەبنە هۆی ئەوەی تاک تووشی هەرس نەکردن بێت: 

1- خواردنی خۆراک بە بڕێکی زۆر لە توانای گەدە
2- خواردن بەبێ جوین.
3- خەوتن یان پاڵکەوتن ڕاستەوخۆ دوای خواردن.
4- خواردنی چەور یان بەهارات.
5- زۆر خواردنی ئەو خواردنەوانەی کە کافاینیان تێدایە.
6- جگەرەکێشان.
7- ماندوێتی دەمارەکان.
8- فشار.

هەندێک نەخۆشی هەن ڕەنگە هۆکار بن بۆ هەرسنەکردن وەک:

1- ڕژێنی غودەی دەرەقی.
2- برینی گەدە.
3- هەبوونی هەوکردنی گەدە.
4- گەڕانەوەی ترشەڵۆک.
5- ڕیخۆڵە کوێرە.
6- هەوکردنی درێژخایەنی پەنکریاس.
7- وەرەمی گەدە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە