نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی كۆرمۆر ڕاگه‌یاند
2 کاتژمێر پێش ئێستا
217 جار خوێنراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌كات كه كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر، ده‌شڵێت، "ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى حكومه‌تى فیدڕاڵى عێراق و دامه‌زراوه ئه‌منییه په‌یوه‌ندیداره‌کانه و پێویسته به زوترینكات هه‌وڵی جددی بده‌ن و ڕێكارى پێویست و کاریگه‌ر بگرنه‌به‌ر".
نێچیرڤان بارزانی به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له په‌یامێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوی سه‌ر كۆرمۆر ڕایگه‌یاند، "به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌كه‌م كه شه‌وى ڕابردو كرایه سه‌ر كێڵگه‌ى كۆرمۆر، ئه‌م هێرشه دژى ژێرخانی ئابورى و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی عێراق و هەرێمى كوردستانه و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆیه له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریى وڵات".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى حكومه‌تى فیدڕاڵى عێراق و دامه‌زراوه ئه‌منییه په‌یوه‌ندیداره‌کانه و پێویسته به زوترین كات هه‌وڵی جددی بده‌ن و ڕێكارى پێویست و کاریگه‌ر بگرنه‌به‌ر بۆ لێپێچینه‌وه و سزادانى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م تاوانه و ڕێگه‌گرتن له دوباره‌بونه‌وه‌ى.
كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی ڕایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوه‌وه یه‌كێك له تانكییه‌كانی هه‌ڵگرتنی غاز ئاگریگرتوه، دوای ئه‌وه‌ی موشه‌كێكی به‌ركه‌وتوه، ده‌شڵێت، "هیچ زیانێكی گیانی نیه".
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردو دو هێرشكرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر به‌ڵام یه‌كێك له هێرشه‌كان ئامانجه‌كه‌ی نه‌پێكا و هێرشه‌كه‌ی دیكه‌شیان كۆگایه‌كی غازی كردوه‌ته ئامانج و ئاگرێكی گه‌وره‌ی لێكهوتهوه و تائێستاش كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
|