سوننه‌كانی عێراق (ئه‌نجومه‌نی سیاسی نیشتیمانی)یان پێكهێنا
5 کاتژمێر پێش ئێستا
233 جار خوێنراوەتەوە
سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی و لایه‌نه سوننه‌كان كه خاوه‌نی كورسین له په‌رله‌مانی عێراق، پێكهێنانی "ئه‌نجوومه‌نی سیاسی نیشتمانی"یان بۆ یه‌كخستنی هه‌ڵوێست و دیدگاكانیان له‌سه‌ر پرسه جۆراوجۆره نیشتمانییه‌كان راگه‌یاند.
ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی نیشتمانی سوننه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتیی نیشتمانی و گه‌وره‌یی ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی رووبه‌ڕووی وڵات ده‌بێته‌وه له‌م قۆناغه گرنگه‌دا، سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌زم، هاوپه‌یمانی سیاده، هاوپه‌یمانی حه‌سمی نیشتمانی، پارتی جه‌ماوه‌ر و هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانیان له به‌غدا ئه‌نجامدا”.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه باسیان له "پێشهاته سیاسییه جیاوازه‌كان و سروشتی ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی رووبه‌ڕووی وڵات به‌گشتی و پارێزگاكانیان به‌تایبه‌تی ده‌بێته‌وه"، كردووه و جه‌ختیان له گرنگی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان و كاركردن به دیدێكی هاوبه‌ش بۆ پاراستنی سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و زامنكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و حزب و هاوپه‌یمانییانه‌ی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون، رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی "ئه‌نجوومه‌نی سیاسی نیشتمانی" وه‌ك رێكخراوێكی كۆكه‌ره‌وه بۆیان كه هه‌ماهه‌نگ ده‌بێت له یه‌كخستنی دیدگا، هه‌ڵوێسته‌كان و بڕیاره‌كان له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه گه‌وره جۆراوجۆره‌كان.
ئه‌نجومه‌نه‌كه كاری پێكه‌وه‌یی سه‌ركرده سیاسییه‌كان و قه‌واره‌كان ده‌چه‌سپێنێت بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و باشتركردنی ئه‌دای سیاسی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه ئه‌نجومه‌ن به درێژایی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی خولیی ئاسایی ئه‌نجام بدات.
سه‌ركرده كۆبووه‌كان دووپاتیان كرده‌وه كه "ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌ڕووی هه‌موو هاوبه‌شه نیشتمانییه‌كاندا كراوه ده‌بێت و پابه‌ند ده‌بێت به بنه‌ما بنه‌ڕه‌تییه‌كانی پاراستنی یه‌كڕیزی و سه‌قامگیری عێراق، هه‌روه‌ها پاراستنی مافی هه‌موو پێكهاته‌كان به‌بێ جیاوازی، له‌سه‌ر بنه‌مای دیدگایه‌كی نیشتمانی به ئامانجی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز و دادپه‌روه‌ر و گشتگیر".
له كۆتاییدا، سه‌ركرده‌كان داوایان له جه‌ماوه‌ره‌كانیان كردووه، پشتیوانی ئه‌م هه‌نگاوه نیشتمانییه به‌رپرسیارانه بكه‌ن، كه ئامانج لێی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی كاری سیاسی و به‌دیهێنانی خواسته‌كانیانه به‌ره‌و سه‌رده‌مێكی نوێی سه‌قامگیری و گه‌شه‌سه‌ندن.
|