پارتی و یه‌كێتی هێرشی میدیاییان بۆ سەریەکتر دەست پێکردەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
10 جار خوێنراوەتەوە
شەڕێکی توندی میدیایی لە نیوان پارتی و یەکێتیی دەستی پێکردووەو هەر دوولایان وەڵامی یەکتری دەدەنەوەو جۆرەها تۆمەت دەدەنە پاڵ یەکتری..
میدیای فەرمی پارتی لەزاری سەرچاوەیەکی باڵای ناو پارتییەوە بڵاویکردووەتەوە ئەگەر پارتی بیەوێت کورسی لایەنەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان بکڕێت، ئەوا زۆربەی کورسییەکانی یەکێتی نیشتمانی لە هەمو لایەنێک هەرزانترن.
هاوکات فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی لەپەرلەمانی کوردستان وه‌ڵامی سەرچاوە باڵاکەی پارتی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت، "دەمێکە کورسی لای ئێوە نرخ وبەهای نەماوە، نرخی کورسی ئەوکاتە هەرزان فرۆشتانکرد کە دەبابەتان هێنایە سەر پەرلەمانی کوردستان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زیاتر لەساڵێکە هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام تا ئێستا پارتی و یه‌كێتی نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، پارتیش ده‌ڵێت، له‌دوای به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، قۆناغێكی نوێ ده‌ستیپێكردوه و هەلومەرجەکان وه‌كو پێش هه‌ڵبژاردن نیه.
هاوکات یەکێتیی نیشتمانی کوردستانیش لەزاری بەرپرسانی باڵای حزبەکەیان هۆشداری توند دەدنە پارتی و دەڵین حاکمیەتی پارتی قبوڵ ناکەین و ڕیگا نادەین کابینەی حکومەت بە بێ شەراکەتی راستەقینەی یەکێتیی پێک بهێندرێت.
ئەم هێرشە توندە میدیایەی نێوان یەکێتیی و پارتی و سازش نەکردنیان بۆ یەکتری لەکاتیكدایە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان هێشتا بەدەست نەبوونی مووچەی مانگایان دەناڵێنن و ئەم دوو حزبە دەسەڵاتدارەش لە بری چارەسەرکردنی گرفتی هاووڵاتیان و باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان بە پەلاماردانی یەکتری دۆخی دەروونی هاوڵاتیانی کوردستان زیاتر دەشێوێنن.
|