وادەی یەكلاییكردنەوەی تانەكانی هەڵبژاردن ئاشكرا دەبێت

2   کاتژمێر پێش ئێستا  34 جار خوێنراوەتەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای دەکات، حەوت ڕۆژ لە بەردەم كۆمسیۆنە بۆ ئامادەكردنی تانەكان و پاشان 10 ڕۆژ لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەریدایە بۆ بڕیاردان لەسەری، هەروەها دوای یەكلاكردنەوەی تانەكان، ئەنجامەكان دەنێردرێت بۆ دەسەڵاتی دادوەری بە مەبەستی پەسەندكردنی.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند، بەگوێرەی یاسای کۆمیسیۆنی ساڵی 2019، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان حەوت ڕۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئامادەکردنی وەڵام بۆ دەستەی دادوەری بە مەبەستی بڕیاردان لەسەر ئەو تانانە و لەم هەفتەیەوە دەست بە ئامادەكاری وەڵامەكان دەكات. پاشان دەستەی دادوەرییش لەلای خۆیەوە 10 ڕۆژی لەبەردەمدایە بۆ بڕیاردان و یەکلاکردنەوەی تانەکان.

بەوتەی جومانە غەلای، دوای یەكلاكردنەوەی تانەكان لەلایەن دەستەی دادوەریەوە، ئەوا کۆمیسیۆن ئەنجامە کۆتاییەکان ڕەوانەی دادگای فیدڕاڵی دەكات بۆ پەسەندکردنیان. 

11ی ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ سه‌رانسه‌ری عێراقدا به‌ڕێوه‌چوو و هەفتەی ڕابردووش دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی دەنگدان، كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەدابوو ژماره‌ی تانه‌دان له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، 800 تانه‌ی تێپه‌ڕاندوه‌ و له‌ هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌، پێداچونه‌وه‌یان پێدا ده‌كرێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە