پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی عێراق بەردەوامە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
6 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی تشرینی دووه‌می 2025 به‌به‌شداری زیاتر له 20 ملیۆن ده‌نگده‌ر پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
🔴 ڕێژەی دەنگدان تاوەكو كاتژمێر 12 ئاشکرا کرا
1-پارێزگای هەولێر 25.5%
2-پارێزگای دهۆك23.88%
3-پارێزگای سلێمانی17.34%
4-پارێزگای كەركووك10.28%
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی ده‌نگدانی گشتی 20 ملیۆن و 63 هه‌زار و 773 كه‌سه.
لە هەرێمی کوردستان، دوو ملیۆن و 800 هەزار کەس مافی دەنگدانی هەیە و دابەشبوون بەسەر هەزار و 312 بنکەی دەنگدان لە هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە، پێنج هەزار 599 وێستگەی دەنگدانیش هەیە.
ژماره‌ی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدانیش له سه‌رتاسه‌ری عێراق 8 هه‌زار و 703 ناوه‌ندی ده‌نگدانه و ژماره‌ی وێستگه‌كانی ده‌نگدان 39 هه‌زار و 285 وێستگه‌یه.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان راشیگه‌یاندووه "پرۆسه‌ی ده‌نگدان له كاتژمێر 7ی به‌یانی ده‌ستپێده‌كات و تا كاتژمێر 6ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت".
|