ئێران: ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له هه‌ڵبژاردنی عێراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
1 کاتژمێر پێش ئێستا
191 جار خوێنراوەتەوە
ئێران هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به "چاره‌نووسساز" وه‌سف ده‌كات، راشیگه‌یاند هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له‌لایه‌ن تاران و "وڵاتانی به‌رپرسیار"ه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق "وێستگه‌یه‌كی چاره‌نووسسازه"، هاوكات هۆشداریشی دا له ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له پرۆسه‌كه‌دا.
ئیسماعیل به‌قائی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگەیاند "هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق وێستگه‌یه‌كی چاره‌نووسسازه بۆ دیاریكردنی ئایندهی گه‌لی عێراق".
جه‌ختیشی كرده‌وه "هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له‌م پرۆسه‌یه‌دا له‌لایه‌ن تاران و گه‌لی عێراق و وڵاتانی به‌رپرسیاری ناوچه‌كه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه و سه‌ركۆنه ده‌كرێت".
به‌قائی دووپاتی كرده‌وه "ئه‌زموونه‌كانی رابردوو ده‌ریانخستووه كه هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێكی ئه‌مریكی له كاروباری وڵاتانی دیكه‌دا لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری ئه‌و وڵاتانه و ته‌واوی ناوچه‌كه هه‌بووه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاند "ئێران هیواداره هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌شێوه‌یه‌ك به‌ره‌وپێش بچێت كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراق بكات و هاوكاربێت له به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه".
|