سودانی پهیامێكی نوێی لەبارەی حکومەتەوە بڵاوكردهوه
3 کاتژمێر پێش ئێستا
30 جار خوێنراوەتەوە
محهمهد شیاع سودانی، سهرۆك وهزیرانی عێراق له سێیهمین ساڵیادی متمانهپێدانیدا له پهرلهمان، ڕایگهیاند، حکومەت پابەندبونی نیشتمانی و یاسایی خۆی نوێدەکاتەوە بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت، بەگوێرەی ئەولەویەت و ئامانجەکانی، هەروەها جەخت دەکاتەوە لە پەرەپێدانی پێوەرە دیجیتاڵییە بەرجەستەکراوەکان لە دابەزینی ڕێژەی هەژاری و بێکاری.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئهمڕۆ دوشهممه له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، ئەمڕۆ سێ ساڵ تێپەڕدەپێت بەسەر پێدانی متمانه به محەمەد شەیاع سودانی و پێکهێنانی حکومەتەکەی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران و دەستکردنیان بە ئەرکە جێبەجێکارییە دەستورییەکانیان، بەم بۆنەیەوە حکومەت پابەندبوونی نیتمانی و یاسایی خۆی نوێ دەکاتەوە، بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت، بەگوێرەی ئەولەویەت و ئامانجەکانی، ئەم بەرنامەیە ئەو ڕێگایەیە کە دەسەڵاتی یاسادانان پشتڕاستی کردوەتەوە و ئەو ڕێبازەیە کە پێداویستی و خواستەکانی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە سەرانسەری عێراق دابین دەکات.
ئاماژهی بهوهشكردوه، سودانی جەخت لەسەر پابەندبونی خۆی دەکاتەوە بۆ وەبەرهێنانی ئەو سەرکەوتنانەی کە لە زۆر بوار و لایەنەکانی ڕێوشوێنی جێبەجێکردندا بەدەستهاتوە، بە مەبەستی بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر و دروستکردنی جیاوازییەک کە هاوڵاتیان لە ئابووری و ئاستی بژێوی و خزمەتگوزارییە گشتیەکان هەستی پێ بکەن.
ئهوهش هاتوه، هەروەها جەخت دەکاتەوە لە پەرەپێدانی پێوەرە دیجیتاڵییە بەرجەستەکراوەکان لە دابەزینی ڕێژەی هەژاری و بێکاری و سود وەرگرتن لە بوژانەوەی ئابوری و گەشەی ژێرخان، بۆ گەیشتن بە ستانداردی زیاتری خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی ئەو ئاشتییە کۆمەڵایەتی و سەقامگیرییەی کە عێراقی گەورەمان و ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بە پێکهاتە برایەتییەکانییەوە تێیدا دەژین، هەمو ئەوانەی بەدەستهاتوە، دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی ئیرادە و خواستەکانی ڕۆڵەکانی گەلەکەمانە لە بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و کاری بەردەوام و ماندوو نەناسانە بۆ گەیشتن بە خۆشگوزەرانی خوازراو.
نوسینگهی سودانی دهڵێت، "ئەمڕۆ دەڕوانینە جێبەجێکردنی شایستەی دەستوری لە هەڵبژاردنەکانی یاسادانانی داهاتودا و متەمانەمان بە گەلە بەخشندەکەمان هەیە کە بەردەوام دەبێت لە بەخشین و هەنگاونان بەرەو پێشەوە، بۆ پتەوکردنی دەوڵەت و بەهێزکردنی سیستەمی دیموکراسی و پاراستنی دەسەڵاتی بڕیاردانی ئازاد و سەربەخۆ بۆ ئیرادەی هەمو عێراقییەکان".
|