كۆمپانیای سۆمۆ: هیچ بڕه نه‌وتێكمان له هه‌رێم وه‌رنه‌گرتوه
2 کاتژمێر پێش ئێستا
291 جار خوێنراوەتەوە
كۆمپانیای نیشتمانی بۆ به‌بازاڕكردنی نه‌وت (سۆمۆ) ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه کۆتاییهاتنی سه‌رجه‌م گرێبه‌ست و پابه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كڕینی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو له هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند و دوپاتیكرده‌وه، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه شكۆمه‌ندی عێراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ بازاڕی تینوی ئه‌وروپا.
عه‌لی نزار شه‌تری له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ڕویدا، مه‌سه‌له‌ی لێكتێگه‌یشتن و دانانی میكانیزمی كاركردنه، یاساكه هه‌مو لایه‌ك ده‌گرێته‌وه".
ڕونیشیكرده‌وه، "وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵی و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له یه‌ك چوارچێوه‌دا كارده‌كه‌ن، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی به‌رهه‌مده‌هێنرێت نه‌وتی عێراقییه، تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی ته‌نها له سروشتی په‌یوه‌ندیی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌و كۆمپانیایانه‌یه كه له‌وێ كارده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان پێویستیان به ته‌واوكردنی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه هه‌یه، هه‌روه‌ها لێكتێگه‌یشتنی پێشكه‌وتو له‌مباره‌یه‌وه گه‌یشتوه".
عه‌لی نزار شه‌تری ده‌شڵێت، "هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی كۆتایی كه ڕێگه به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا".
رونیشیكرده‌وه، "ئه‌و نه‌وته خاوه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مده‌هێنرێت له ئێستادا هه‌نارده ناكرێت، به‌ڵكو له ناوخۆی هه‌رێمدا به‌كارده‌هێنرێت، ئێمه به پێی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2025 كارده‌كه‌ین بۆ گۆڕینی بڕی زیاده‌ی دوای به‌كارهێنانی ناوخۆیی بۆ هه‌نارده‌كردن، كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتیش سه‌رجه‌م گرێبه‌ست و ئه‌ركه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كڕین ته‌واوكردوه و ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر بڕه نه‌وتێك كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ر و حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌ربهێندرێت".
ئاشكراشیكردوه، "ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردن ده‌بێته هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆی عێراق وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ بازاڕی ئه‌وروپا، كه تینوی ئه‌م جۆره نه‌وته‌یه، به‌تایبه‌تی له‌به‌ر ڕۆشنایی قه‌یرانی ڕوسیا و ئه‌وروپا و نه‌بونی پێداویستی ڕوسیا، به‌و پێیه‌ی نه‌وتی عێراق به لێكچونی كوالێتی له‌گه‌ڵ نه‌وتی ڕوسیا جیاده‌كرێته‌وه".
دوپاتیشیكرده‌وه "تا ئێستا سۆمۆ هیچ بڕه نه‌وتێكی له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم وه‌رنه‌گرتوه، په‌یوه‌ندی گرێبه‌ستیش له‌نێوان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان ماوه‌ته‌وه".
|