لێدوانی نوێی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی شاری سلێمانی
2025-08-28
61 جار خوێنراوەتەوە
بافڵ تاڵه‌بانی، ڕایگه‌یاند، تا دێت دەسەڵاتی تاکڕەوی و ناعەدالەتی، بنەماکانی دیموکراسی لاواز دەکەن و ئازاری هاوڵاتییانى مەدەنییش زیاد دەکەن، دەشڵێت له سلێمانی بۆچونه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئازادانه گوزارشتی لێده‌كرێت
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی له کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکرات له سلێمانی، ڕایگه‌یاند، "شاری سلێمانی مێژوییه‌كی پڕ شانازی هه‌یه له دیموكراسی و له تێڕوانینێكی زۆری تایبه‌ت بۆ ژیان، له سلێمانی بۆچونه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئازادانه گوزارشتی لێده‌كرێت، كه تیایدا هه‌میشه دیالۆگ سه‌رده‌كه‌وێت به‌سه‌ر بێده‌نگیدا و ڕوبه‌ڕوی بارودۆخه قورسه‌كان ده‌بێته‌وه".
بافڵ تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه باشتر ده‌بێت كاتێك ئازاد ده‌بێت و هه‌مووان جێگه‌یان تیادا ببێته‌وه و دادپه‌روه‌ری هه‌بێت".
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی باسی له‌وه‌شكرد، "دیموکراسی بە تەنیا بەدی نایەت، دیموکراسی کاتێک گەشەدەکات کە پرد لەگەڵ وڵاتان و گەلانی دیکەدا دروستبکەین و سەرکەوتنەکان بەش بکەین و دڵنیابینەوە ئازادی و شکۆ مافی بۆ هه‌موانه نه‌ك بۆ كه‌مینه‌یه‌ك".".
بافڵ جەلال تاڵەبانی ده‌ڵێت، هەر لە غەززەوە تا سوریا، لە یەمەنەوە تاوەکو گۆشەکانی دیکەی جیهان، خەمێکی گەورەن لەسەر دڵمان، بەتایبەتی ئەو زوڵمانەی لە فەڵەستین دەکرێن، وتیشی.. وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا و رۆژئاوا چۆن دەتوانن باسی وانەی دیموکراسی بۆ ئێمە بکەن، لەکاتێکدا کە رێگە دەدەن تۆقاندن لە فەڵەستین روبدات".
|