بۆ 100 هەزارەکەی خانەنشینان نوسراوێک ئاڕاستەی سودانی دەکرێت
23 کاتژمێر پێش ئێستا
282 جار خوێنراوەتەوە
نوسراوێک ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق کراوە بۆ خەرجکردنی 100 هەزار دینارەکەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان".
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند:" وەک فراکسیۆنی یەکێتی لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق، نوسراوێکمان لە بارەی گەڕاندنەوەی 100 هەزارەکەی خانەنشیانی هەرێمی کوردستان ئاراستە کرد، کە بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو پێویستە بۆیان بگەڕێندرێتەوە".
نەرمین مەعروف راشیگەیاند:" محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لای خۆیەوە نوسراوی ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی کردووە بۆ وەرگرتنی بۆچوونیان لەسەر ئەو بابەتە".
هەر پەیوەست بە گێڕانەوەی بڕی 100 هەزار دیناری خانەنشینان، سادق شێخ عوسمان وتەبێژی یەکێتیی خانەنشیانی کوردستان رایگەیاند:"دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014ی هەموارکراوی خانەنشینی یەکگرتوو جێبەجێ بکات، خانەنشینانی هەرێم هەمان مافی خانەنشینانی عیراقیان پێبڕا".
وتیشی:" پێویستە ئەو بڕە پارەیەیان پێبدرێت، هاوشێوەی خانەنشیانی عیراق و لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە بۆیان هەژمار بکرێت".
|