دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر سێ سكاڵای تایبه‌ت به هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
2025-07-26
564 جار خوێنراوەتەوە
بڕیارە رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 28ی7ی2025، دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق، له‌سه‌ر سێ سكاڵای تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه .
به‌پێی خشته‌ی دادبینیی دادگاكه، رۆژی 28ـی ئه‌م مانگه دادگای باڵای فیدراڵی له‌سه‌ر پێنج سكاڵا كۆده‌بێته‌وه، كه سێ له‌و سكاڵایانه تایبه‌تن به هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر پرسه‌كانی مووچه و ده‌ركردنی فه‌رمانسالاری تایبه‌ت به مووچه و پرۆژه‌ی رووناكیی تایبه‌ت به كاره‌بای هه‌رێمی كوردستانه .
سكاڵای یه‌كه‌م له‌لایه‌ن سێ هاووڵاتی مووچه‌خۆره‌وه دژی سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری دارایی عیراق تۆماركراوه و داواده‌كه‌ن، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له ناكۆكییه سیاسییه‌كان و خه‌رجیی كرداری دووربخرێته‌وه .
هاوكات سكاڵای دووه‌م له‌لایه‌ن دوو هاووڵاتییه‌وه دژی وه‌زیری دارایی عیراق تۆماركراوه و داوای گره‌نتیكردنی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی مانگانه له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا دوور له ناكۆكییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، هه‌روه‌ها داوای ده‌ركردنی فه‌رمانێكی سالاری ده‌كه‌ن بۆ خه‌رجكردنی مووچه به‌بێ دواكه‌وتن.
سكاڵای سێیه‌م دژی سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه، بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی رووناكی و دابینكردنی كاره‌بای 24 سه‌عاتی له‌هه‌رێم.
هه‌روه‌ها دوو سكاڵاكه‌ی دیكه تایبه‌تن به یاسای باری كه‌سیی عیراق و دامه‌زراندنی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆكان.
|