ئەمساڵ لەعێراق سێ تۆن ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە
6 کاتژمێر پێش ئێستا
183 جار خوێنراوەتەوە
كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ له عێراق ڕایدەگەیەنێت: زۆرترین مادده‌ی هۆشبه‌ر له عێراق بڵاوبووەته‌وه كه زۆرترینیان كریستاڵه كه له ئێران و هه‌روه‌ها كهپتاگۆنیش له سووریاوه دێن.
به‌گوێره‌ی ریزبه‌ندییه‌كانی لوتكه‌ی پۆلیسی جیهانی، ئەمساڵ لە عێراق دەست بەسەر سێ تۆن ماددەی هۆشبەردا گیراوە، بەمەش دەردەکەوێت، عێراق لە ڕێزبەندی ئەو وڵاتانەیە کە بازرگانیی ماددەی هۆشبەر تێیدا بەربڵاوە.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌گوێره‌ی ریزبه‌ندییه‌كانی لوتكه‌ی پۆلیسی جیهانی، له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بازرگاكان و مادده‌ی هۆشبه‌ردا عێراق له ریزبه‌ندی سێیه‌می وڵاتانی جیهاندا دێت، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان ئه‌مساڵ زیاتر له 3 هه‌زار تۆمه‌تباری مادده هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون و سزاش به‌سه‌ر زیاتر له 973 بازرگان و ئالوودەبوودا سه‌پێنراوه، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 3 تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌گوێره‌ی دوایین ئامار، هێزه ئه‌منییه‌كان له باشووری وڵاتەکە ده‌ستیان به‌سه‌ر 40 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرتووه.
سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری مادده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌ستگیركردنی به‌رده‌وامی بازرگان و فرۆشیارانی ئه‌و ماددانه و هه‌وڵی لایه‌نه ئه‌منییه‌كان بۆ ڕێگری له به‌قاچاخ هێنانی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامن، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكردووه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماددەی هۆشبه‌ر پێویستی به‌وه‌یه شەو و ڕۆژ کاربکەن تاكو ئەم بەڵایە دوورده‌خه‌نه‌وه‌و گشت تۆڕە نێودەوڵەتی و ناوخۆییه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه.
به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكردووه، له‌باشووری وڵات له ئۆپه‌راسیۆنێكدا ده‌ستیان به‌سه‌ر نزیكه‌ی 40 كلیۆگرام له مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرتووه كه له هیرۆین و كریستاڵ و كه‌پتاگۆن پێكهاتبوو، هه‌روه‌ها گه‌وره بازرگانێكی نێوده‌وڵه‌تیش كراوه‌ته ئامانج.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ له عێراق، زۆرترین مادده‌ی هۆشبه‌ر له عێراق بڵاوبووەته‌وه، كه زۆرترینیان كریستاڵه كه له ئێران و هه‌روه‌ها كهپتاگۆنیش له سووریاوه دێن، هه‌روه‌ها حه‌شیش، مه‌ریجوانا و هێرۆین، له‌دیارترین ئه‌و ماددانه‌ن كه ئاسته‌نگیان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی دروستكردووه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، عه‌لی نیعمه، له‌لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مان دووپاتیكردۆته‌وه، پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی هێزه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان له‌دژی تۆڕ و بازرگانانی ئه‌و ماددانه به‌دیهاتوون و ده‌ستكه‌وتی باشیان هه‌بووه، چونكه به‌لای عێراقییه‌كانه‌وه مه‌ترسییه‌كانی ماددەی هۆشبه‌ر له تیرۆر زیاتره. به‌گوته‌ی ناوبراو، هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیكه هه‌یه بۆ راوه‌دوونانی تۆڕە جیهانییه‌كان كه ههڕەشهن بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و جیهان به‌گشتی، بۆیه ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و تۆڕانه‌و له‌ناو بردنیان.
|