پەرلەمانی عێراق نزیکەی 150 پرۆژەی پەکخستووە
6 کاتژمێر پێش ئێستا
354 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پشووه‌كه‌ی ته‌واوده‌بێت و نزیكه‌ی 150 پرۆژه‌ش چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی-یش له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت:" تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌كان پێویستیان به‌ئاماده‌بوونی رێژه‌یی یاسایی په‌رله‌مانتاران هه‌یه".
هه‌فته‌ی داهاتوو دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه و زیاتر له 150 پرۆژه یاساش چاوه‌ڕوانی ته‌واوكردنی رێژه‌ی یاسایی و كۆتایی هاتنی پشووی په‌رله‌مانن.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند:"بڕیاره رۆژی 9ی7ی 2025 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دهستبهدانیشتنهكانی خۆی ده‌كاته‌وه".
" چه‌ندین پرۆژه یاسا ئاماده‌ن بۆ ده‌نگدان، به‌ڵام بۆ تێپه‌ڕاندنیان پێویستیان به‌ئاماده‌بوونی رێژه‌یی یاسایی په‌رله‌مانتاران هه‌یه، كه یه‌كێك له‌و پرۆژانه هه‌مواری یاسای بودجه‌یه"، هه‌رێم كه‌مال ئاغا وا ده‌ڵێت.
به‌هۆی پشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ته‌واونه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامان، 150 پرۆژه یاسا له چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانن، له‌و باره‌یه‌ه‌وه رائید مالیكی په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به رۆژنامه‌ی سه‌باحی عیراقی وت:" خولی داهاتووی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ئاڵنگاری جدی له‌پێشه، به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی پێشوه‌خته به‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌ن و ته‌واونه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی كه پێشتر چه‌ندینجار روویداوه".
راشیگه‌یاند:" له‌خولی داهاتووی دانیشتنه‌كاندا چه‌ندین كاری له‌پێشینه‌ی هه‌یه، له‌وانه بانگهێشت كردنی وه‌زیر و لێپرسراوان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، كه پێویسته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنه‌كانیدا جێبه‌جێیان بكات".
به بۆچوونی به‌شێك له په‌رله‌مانتاران دانیشتنه‌كان له واده‌ی خۆی به‌هۆی دۆخی سیاسی و ئه‌منییه‌وه ده‌ستپێناكاته‌وه، له‌كاتێكدا زیاتر له 150 پرۆژه یاسا‌و پێشنیار ئاماده‌كراون، بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانه‌وه.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌كاتێكدایه، كه چه‌ندین كێشه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراوی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی له ناو عیراق و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌یه، په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه ئه‌و پرسانه یه‌كلابكاته‌وه.
|