جموجوڵی سەربازیی لەناو بنكەكانی ئەمریكا لە عێراق دەستیپێكردەوە
6 کاتژمێر پێش ئێستا
279 جار خوێنراوەتەوە
میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردەوە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە جموجووڵی ئاسایی سوپای ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد دەستی پێکردووەتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە، بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران لێدوانی دژبەیەک دەدەن و ئاماژە بە دووری ئاسۆی ڕێککەوتنێکی درێژمەودا دەكەن.
ماڵپەڕی ‘بەغداد ئەلیەوم’ لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی جموجوڵی سەربازی لە بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق بڵاویكردەوە، لە بەیانی ئەمڕۆوە جموجووڵی سەربازیی لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار ئاسایی بووەتەوە.
ئاماژەبەوەشدەکات، چالاکییەکانی بنکە سەربازییەکە ئاسایی بوونەتەوە، ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان ڕوویان لە سەربازگەکە کردووەتەوە و هێلیکۆپتەرەکان دەستیان بە جموجوڵ كردووەتەوە.
باس لەوەشكراوە، لە ڕۆژی ١٣ـی ئەم مانگەوە و لە دەستپێکی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هەتا ئەمڕۆ، جموجووڵە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکا و بەتایبەتی لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد وەستابوون.
|