شاندێکی ڕۆژئاوای کوردستان سەردانی دیمەشق دەکات
2025-05-31
481 جار خوێنراوەتەوە
شاندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر، بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی سووریا، چووه دیمەشق.
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌کانی ئه‌و رێککه‌وتنه‌ی كه له 10ـی ئادار له‌نێوان هه‌سه‌ده و ده‌سه‌ڵاتی شام واژۆ كرا، شاندێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر ئه‌مڕۆ چووه شام، تاوەكو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سووریا كۆببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی سەرچاوە خۆجێییەکان، له‌نێو شاندەکەدا، ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه به‌شدارن كه له 12ی نیسان پێكهێنرا.
ئه‌ندامانی لیژنه‌كه ئه‌مانه‌ن: فۆزا یوسف، فۆزا یوسف، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە؛ عه‌بدولحه‌مید ئهلمهحباش، ئه‌حمه‌د یوسف، سه‌نحاریب به‌رسوم، سۆزدار حاجی و گوته‌بێژانی لیژنه‌كه مریه‌م ئیبراهیم و یاسر سلێمان.
سه‌ردانی وه‌فده‌كه بۆ شام دوای سێ دیدار دێت كه له رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامدران. دیداری یه‌كه‌م له 19ی ئادار و دووه‌م له 12ی نیسان و كۆبوونه‌وه‌ی كۆتاییش هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نجامدرابوو.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شاندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی شام كۆببێته‌وه.
|