بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان لە پیرمام لە کۆبوونەوەدان

2025-05-31  323 جار خوێنراوەتەوە

بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان بە دەستپێشخەریی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی نەناردنی مووچە و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا لە پیرمام لە کۆبوونەوەدان. پەیامنێری ٧ڕۆژ لەهەولێر دەڵێت، وەزیری دەرەوەی عێراق و شاندی یەکێتیش لە کۆبوونەوەکەدان.
 
پارتی دیموکراتی کوردستان بانگهێشتنامەی بۆ سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان نارد بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممە لە پیرمام بەشدار بن کە لەدوای بڕیارەکەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بۆ راگرتنی پارەدارکردنی هەرێمی کوردستان دێت.

بەپێی زانیارییەكانی ٧ڕۆژ كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پارتی دیموكراتی كوردستان و لایەنە سیاسیەكان، بۆ یەك هەڵوێستی سەرجەم لایەنە سیاسیەكانە بەرامبەر بەغدا، بۆ ئەو مەبەستە بە بەشداری د.ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕوونكردنەوەی تەواو لەبارەی ڕێككەوتنەكان بۆ ئامادەبووان دەخرێتە ڕوو.

زانیارییەکانی ٧ڕۆژ ئاماژە بەوەش دەکەن لە كۆبوونەوەكەدا سەرجەم ڕێككەوتنەكان و لیستی مووچە و داهاتی نانەوتی و ئەو پابەندیانەی لەسەر هەرێمی كوردستانە لەلایەن د. ئومێد سەباح ڕوون دەكرێتەوە، هەروەها د. فوئاد حسێن، هەڵوێستی حكومەت و حیزبە باڵادەستەكانی بەغدا و ئەو بیانووانە ڕوون دەكاتەوە كە بەرپرسانی عێراق ڕووبەڕوی هەرێمی كوردستانیان كردۆتەوە.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمرۆ چەند لایەنێکی سیاسی هەرێم بەشدارییان نەکرد و لە راگەیەندراوەکانیاندا دەڵێن بەشداری کۆبوونەوەی حزبی ناکەین


   ئەمانەش بخوێنەرەوە