لەبارەی فڕۆکەخانەی بن گۆریۆنی ئیسرائیل چی دەزانیت؟

3   کاتژمێر پێش ئێستا  17 جار خوێنراوەتەوە

بۆچی ئەو فڕۆکەخانەیە بۆتە نیشانەی مووشەکەکانی حوسییەکان و حەماس؟

فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لەلایەن بەریتانیاوە دروستکراوە، فڕۆکەخانەی سەرەکی ئیسرائیلەو چەندجارێک ناوەکەی گۆڕدراوە، دواجار کراوە بەناوی یەکەم سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل (دەیڤید بن گوریۆن) .
لەساڵی ١٩٣٦ لەلایەن دەسەڵاتی مەدەنی بەریتانیاوە لەسەر خاکی فەلەستین دروستکراوە و لەڕووی سەربازییەوە بەکارهێنراوە، بەڵام دیارترین گەشەسەندنی لەساڵانی نەوەدەکاندا بووە.

ئەم فڕۆکەخانەیە لە سەرەتادا بە فڕۆکەخانەی فیلهێلما ناسرابوو، دواتر ناوەکەی کرا بە فڕۆکەخانەی لۆد.
پێش ئەوەی پلانی دابەشکردنی فەلەستین لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٤٧ پەسەند بکرێت، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە فڕۆکەخانەکە ڕادەستی سوپای عەرەبی دەکرێت، بەڵام ئینگلیزەکان بۆ ماوەیەکی زیاتر تیایدا ماونەوە.
دوابەدوای کشانەوەی بەریتانیا لە فەلەستین، فڕۆکەخانەکە بۆ ماوەیەکی کورت لەژێر کۆنترۆڵی هێزە عەرەبییەکاندا بوو، دواتر و لە تەمموزی ١٩٤٨ لە ئۆپەراسیۆنی “دانی”دا لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستی بەسەرداگیرا.

لە کۆتایی ساڵی ١٩٤٨دا دەسەڵاتی ئیسرائیل بڕیاریدا ناوی فڕۆکەخانەکە بگۆڕێت بۆ “بن گۆریۆن” ئەمەش دوای مردنی یەکەم سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەیان.

فڕۆکەخانەکە، لەو کاتەوە دەیان جار فراوانکردن و نۆژەنکردنەوەی بەخۆیەوە بینیوە و شیوازە مۆدێرنەکەی لە ساڵانی نەوەدەکاندا سەریهەڵدا.

فڕۆکەخانەکە دەکەوێتە ناوەڕاستی ئیسرائیل، لە باکووری شاری لۆد، نزیکەی ٤٠ کیلۆمەتر لە قودس و نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی تەلئەبیبەوە دوورە، لەجێیەکدا هەڵکەوتووە، جەندین ڕێگا بە قودسەوە دەبەستێتەوە.

فڕۆکەخانەکە دوو هۆڵی سەرەکی لەخۆدەگرێت، یەکەمیان بۆ گەشتە نێودەوڵەتییەکان، دووەمیشیان بۆ گەشتە ناوخۆییەکانە.

بۆچی فڕۆکەخانەکە بۆتە جێگای نیشانەی حەماس و حوسیەکان و بەردەوام موشەکبارانی دەکەن؟

لە ساڵی 2014 و 2021، بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە، فڕۆکەخانەی بن گوریۆنیان چەند جارێک بۆردومان کرد
 
هاوکات گروپی حوسییەکانی یەمەن و حزبوڵای لوبنانیش لە ساڵانی 2024 و 2025 چەندین جار؛ فڕۆکەخانەی بن گۆریۆنیان بە مووشەکی بالیستیک کردۆتە ئامانج و حوسیەکان تا ئێستاش لە بۆردوومان کردنی بەردەوامن و بە هۆیەوە هەندێ جار سەرجەم گەشت و کارەکانی ڕادەگیرێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە