ئەمریكا زەنگی ڕووخانی دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع لێدەدات

6   کاتژمێر پێش ئێستا  206 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، دەكرێت دەسەڵاتی ڕاگوزەری سووریا چەند هەفتەیەك لە ڕووخانەوە دووربێت.

ماركۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پیران ڕایگەیاند، هەڵسەنگاندنی ئێمە بەجۆرێكە، ڕەنگە دەسەڵاتی ڕاگوزەری سووریا تەنیا چەند هەفتەیەك لە ڕووخان و شەڕی ناوخۆوە دوورە.

ڕاشیگەیاندووە، دۆخی سووریا ناسەقامگیری ماوەتەوە، هەروەها ئەمریکا ئەگەری کەوتنی حکومەتی کاتی لە سووریا لە چەند هەفتەی داهاتوو و خلیسکانی دۆخەکە بۆ “شەڕی ناوخۆی تەواو” بەدوور نابینێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، قسە لەسەر دەسەڵاتی ڕاگوزەری نییە. ئێمە باوەڕمان بەوە نییە کە ئەوان زیانیان پێدەگەیەنن. کێشەکە لە گرووپەكانی دیکەی سەر زەوی سووریایە، کە مەترسی دروست دەکەن. پێویستە نەک تەنها ئەوانە بپارێزین کە دەچنە ناو وڵاتەوە، بەڵکو ئەو کەسانەش بپارێزین کە ڕەنگە ناچار بکرێن بچنە دەرەوە. دەبێت ئامادەبین بۆ چۆڵکردن و پلانمان هەبێت بۆ پاراستن لە هێرشەکان.

ئەمە لەكاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە 14ی ئایار لە ڕیاز لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کۆبووەوە، ئەمەش یەکەم کۆبوونەوەی نێوان سەرکردەکانی ئەمریکا و سووریایە لە ماوەی 25 ساڵدا.

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی دەست دەکات بە هەڵگرتنی ئەو سزایانەی، کە بۆ دەیان ساڵە لە سەردەمی حافز ئەسەد و کوڕەکەی بەشاردا بەسەر دیمەشقدا سەپێندرابوون.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە