ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەسعود پزیشکیان
14 کاتژمێر پێش ئێستا
44 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە و چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەردوولا "خۆشحاڵیی خۆیان بە ئاستی پەیوەندییەکانی نێوانیان دەربڕی."
ئەمڕۆ يه‌كشەممە 18-05-2025 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆكکۆماری ئێران كۆبووه‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "خۆشحاڵيى خۆیان به ئاستی پەیوەندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕى و داكۆكييان لە خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش، بەتایبەتی لە بواره‌كانى بازرگانی و ئابووريدا، كرده‌وه."
نێچیرڤان بارزانی پابەندیی هەرێمی کوردستانى بە "سیاسەتی دراوسێیەتیی باش لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و رێز له‌يه‌كگرتن دووپات كرده‌وه،" هه‌روه‌ها ئاماژەى به هاوبه‌شى و په‌يوه‌نديى له‌مێژينه و دێرينى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كرد.
هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، هەردوولا دوایین پێشهاتەکانی ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ کرد، هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و چاره‌سه‌رى ئاشتيیانه‌ى كێشه‌كان، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش خرانه به‌ر باس.
نێچیرڤان بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس "خۆشحاڵ"ی خۆی بە کۆبوونەوە لەگەڵ پزیشکیان دەربڕی و دەڵێت، "جه‌ختمان له بره‌ودان به په‌يوه‌نديى دوولايه‌نه و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه
|