بافڵ تاڵه‌بانی: پێشوازی له خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و چه‌كدانانی پ-ك-ك ده‌كه‌ین
9 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لهپهیامێكدا پێشوازی له خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و چه‌كدانانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) كرد و راشیگه‌یاند، "به‌رده‌وامین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ سه‌رخستنی ئه‌م هه‌نگاوه مێژوییه".
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، "بڕیاری په‌كه‌كه بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چونی بانگه‌وازه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و چه‌كدانان له‌م قۆناغه هه‌ستیار و چاره‌نوسسازه‌دا هه‌نگاوێكی مێژوییه و پێشوازیی لێده‌كه‌ین".
راشیگه‌یاندوه، یه‌كێتیی وه‌ك هه‌میشه په‌رۆشه بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی و هاوكار و پشتیوانی هه‌مولایه‌ك ده‌بین بۆ سه‌رخستنی ئه‌م هه‌وڵه، پێمانوایه چه‌كدانان به‌شێكی پرۆسه‌كه‌یه و ده‌بێت هه‌نگاو و به‌شه‌كانی دیكه‌ی پرۆسه‌كه جێبه‌جێبكرێت تاوه‌كو بگه‌ینه ئه‌و ئامانجانه‌ی هه‌وڵمان بۆیان داوه".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "ئێمه به شوێن هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لالدا ستراتیجی نیشتمانیی خۆمان ئاڕاسته ده‌كه‌ین كه وه‌ك یه‌كه‌م سه‌ركرده شانی دایه به‌ر سه‌رپێخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی، ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ سه‌رخستنی ئه‌م هه‌نگاوه مێژوییه".
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌شڵێت، "دوپاتیدهكهمهوه ته‌نیا رێگا بۆ سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی كێشه‌ی كورده".
رونیشیكردۆته‌وه، "هیوام سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتییه له باكوری كوردستان و توركیا تاوه‌كو لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی سیاسی و دیپلۆماسی له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌ڵبدرێته‌وه و هه‌نگاو بۆ كاركردنی پێكه‌وه‌یی بنرێت و كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌واوی كوردستان هه‌بێت".
|