جۆینی تیلیگرام بن

زانیاری لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان ئاشکرادەکرێت

زانیاری لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان ئاشکرادەکرێت

رۆژنامەی (العربي الجديد) لە زاری بەرپرسێکی حکومی عێراقییەوە بڵاویکردەوە، لێکتێگەیشتنە سەرەتاییەکان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراوە، لە کۆبونەوەی داهاتووی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کە بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەرێوەبچێت ئەنجامی وردتر و رونتری لەبارەی ئەو دۆسییەوە دەبێت.

بەرپرسە حکومییەکەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە، بەغدا نایەوێت قەیران لە هەرێمی کوردستان و نێوان حزبە کوردییەکان دروست بکات، بڕیارە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبونەوەیەکی تایبەت ئەنجام بدات و باس لە دۆسیەی موچە و هەناردەی نەوتی هەرێم و تەنانەت پرسی پۆستی پارێزگاری کەرکوکیش بکەن.

هاوکات ئایلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزیی ئەمریکا لە عێراقیش بەشداری لە دانوستانی هێڵی قەیرانەکانی هەولێر و بەغدا دەکات و چەند دیدارێكیشی لەگەڵ سەرکردایەتی پارتی ئەنجام داوە لە پێناو گەیشتن بە چارەسەر.

سەردانی ئەمجارەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەبێتە دوەم سەردانی ئەو بەرپرسە بۆ دانوستان لەبارەی قەیرانەکانی هەڵبژاردن و چارەسەری کێشەی موچەی فەرمانبەران.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *